میلله‌ت
له ئه‌مریكا پشکنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گۆریلاكانی ناو كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان له ناوچه‌ی سان دیگۆ كرا و ئه‌نجامی هه‌شتیان به نه‌گه‌تیڤ هاته‌وه كه تووشی جۆره گۆڕدراوه نوێپیهكهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه هه‌شت گۆریلاكه پێكه‌وه ده‌ژین و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڤایرۆسه‌كه‌یان له فه‌رمانبه‌رێكه‌وه گرتبێت كه نیشانه‌كانی تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌ندێك له گۆریلانیش تووشبووه‌كان كۆكه‌یان هه‌یه و ئه‌وانی تریش نیشانه‌كانی ڤایرۆسه گۆڕدراوهكهیان تێدا ده‌ركه‌وتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ئاژه‌ڵاندا هێشتا مایه‌ی مشتومڕٍه و نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه، جگه له گۆریلاش له جیهاندا چه‌ندین سه‌گ و پشیله تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پێشتریش له كێڵگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی ئه‌مریكادا ژماره‌یه‌ك زۆر پشیله تووشی ڤایرۆسه‌كه ببوون.