میلله‌ت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مشتومڕاوی ترین دۆسیه له دادگای توركیا داخرا، كه ئه‌ویش دۆسیه‌ی عه‌دنان ئۆكتار، بانگخوازه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی توركیایه و دادگا سزای هه‌زار و 75 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
عه‌دنان ئۆكتار كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه و به بانگخوازه سه‌ماكاره‌كه ناسراوه و پێشی ده‌وترا هارون یه‌حیا، تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی و قۆرغكردنی كچانی هه‌رزه‌كار و قۆڵبڕین و هه‌وڵی سیخوڕیی سیاسی و سه‌ربازیی درابووه پاڵ و له ساڵی 2018 له‌دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای توركیا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه عه‌دنان ئۆكتاری لەگەڵ 77 کەس لە هاوڕێ و شوێنكه‌وتووانی بە دەستبەسەری و 236 كچه شوێنكه‌وتووی، بەبێ دەستبەسەركردن، دادگایی کرد و سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی هه‌زار و 75 ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌وه‌ش كۆتایی به مشتومڕاوی ترین دۆسیه هات كه له توركیادا قسه‌و باسێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرا.
لە ماڵەکەی عەدنان ئۆکتاردا هەمیشە ژمارەیەکی زۆر کچ هەبوون کە لە تورکیا و تەنانەت وڵاتانی دیکەش بووبوونە باس و خواس و خه‌ڵك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كردن، ئه‌و كچانه به''پشیلەکانی عەدنان ئۆکتار'' ناسرابوون و ئۆکتاریش ئەوان بە موریدی خۆی دەزانێ و رۆژانە پرۆگرامی تەلەڤزیۆنیی لەگەڵدا دەکردن.
موریدە کچەکانی بە شێوازی سەرنجڕاکێش و جلی نیمچە رووت دەردەکەوتن. ئەوان عەدنان ئۆکتاریان بە ''مامۆستا''، ''عەشقەکەم'' یان وشەی دیکەی رۆمانسی بانگ دەکرد.
شانبەشانی باسکردنی بنەماکانی ئایین و ئاماژەدان بە قورئان و سوننەت لەهەمان کاتدا ئۆکتار گۆرانی ده‌وت و سەماشی ده‌كرد، خۆشی له پرسه سیاسییەکانی وڵاته‌كه‌شی ههڵقورتاندوه و رای خۆشی سەبارەت بە پرسه گرنگەکان ده‌وت.
ئۆكتار له میانه‌ی یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی دادگادا كه پێشتر سازكرابوو وتبووی: ئه‌ردۆغانیش زوو زوو سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كردووم و یه‌كترمان باش ده‌ناسی، دهستگیركردنیشم وایكرد پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاری ئیستانبوڵ بدۆڕێنێت.