میلله‌ت
به‌هۆی دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵی پارتی ناوه‌ندی فه‌رمانڕه‌وا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیستۆنیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یوری راتاس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیستۆنیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه كیرستی كالیولاید سه‌رۆكی وڵات له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌شه‌وه حكومه‌ت ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
یوری راتاس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیستۆنیا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی ناوه‌ند و هاوڕێ نزیكه‌كانی بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه" و به "بڕیارێكی راست له ئێستادا" وه‌سفی كرد.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیستۆنیا دوای ئه‌وه دێت كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو داواكاری گشتی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان ئاراسته‌ی پارتی ناوه‌ند و پێنج به‌رپرس كرد له‌نێویاندا میخائیل كورب ئه‌مینداری گشتی و كیرستی كراخت راوێژكاری وه‌زیری دارایی و گرێبه‌ستێكی نایاساییان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار هیلار تیدیر ئه‌نجام داوه.