میلله‌ت
گروپێكی 17 كه‌سی له زانایانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشدارییان دا له‌وه‌ی كه مرۆڤ د‌رك به‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی كه‌شوهه‌وا و جیاوازیی بایۆلۆجییه ناكات كه ئێستا هه‌یه، ئه‌وان هۆشداری له برسێتی و په‌تا ده‌ده‌ن كه ئایینده‌ی جیهان تاریك ده‌كات.
گروپه 17 كه‌سییه‌كه له زانایانی مه‌كسیك و ئوسترالیا و ئه‌مریكا پێكهاتوون و پرۆفیسۆر پۆل ئیرلیش، له زانكۆی ستانفۆرد و نووسه‌ی كتێبی "بۆمبی دانیشتووان" یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گروپه‌كه كه رایگه‌یاندووه "ئێستا گۆی زه‌وی له خراپترین بارودۆخدایه و دۆخه‌كه‌ی زۆر خراپتره له‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت زاناكانیش لێی تێبگه‌ن".
گروپه‌كه راپۆرتێكیان له گۆڤاری Frontiers in Conservation Scienceی زانستیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به ئه‌نجامی 150 توێژینه‌وه داوه كه به درێژی باس له مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م جیهان و گۆی زه‌وی ده‌كه‌ن، له دیارترینی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وایه، ده‌شڵێن كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و په‌تای زیاتر و ململانێی و برسێتی به دڵنیاییه‌وه روو ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی جیهان رێوشوێنی به‌په‌له نه‌گرنه‌به‌ر.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و 17 زانایه ده‌ڵێن كه باسكردن له‌م مه‌ترسییانه مانای خۆته‌سلیم كردن نییه، به‌ڵام پێداكردنی "ئاوێكی سارده" به جه‌سته‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا تا پێیان بڵێن گۆی زه‌وی له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی تۆقێنهردایه و باشترین چاره‌سه‌ریش به‌لای ئه‌وانه‌وه وازهێنانه له بیرۆكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی هه‌میشه‌یی و دانانی سنووریك بۆ فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی و فشارخستنه سه‌ر كۆمپانیاكان و په‌ره‌پێدانه به تواناكانی ژنان.