میلله‌ت
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی هیلۆنگیانگ له باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه باری له‌ناكاوی ته‌ندروستییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له تووشبووانی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له هه‌رێمه‌كه‌دا كه ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی زیاترله 37 ملیۆن كه‌سه 28 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون كه 12یان نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه و سیانیشیان له‌و تووشبووانهن كه له ڤیستیڤاڵێكدا تووشبوون و دواتر رایان كردووه.
به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه داوایان له دانیشتوانی ناوچه‌كه كردووه بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، سه‌ردان و گه‌شت نه‌كه‌ن و له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی چین تۆماركردنی 115 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردوودا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌رزترین زیادبوونی رۆژانه له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 107 حاڵه‌تیان له ناوخۆی وڵاتی چین بوون و ئه‌و حاڵه‌تانه‌یشی كه بێ نیشانه‌ن و دابه‌زی بۆ 38 حاڵه‌ت.
تا ئێستا له وڵاتی چین كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه، 87 هه‌زار و 607 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و چوار هه‌زار و 634یشیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.