X
ئ|

نرخی نه‌وتی خاوی به‌سره‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 58 دۆلار

هەواڵی جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     172 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

نرخی نه‌وتی خاوی سووكی به‌سره‌ گه‌یشته‌ زیاترله‌ 58 دۆلار له‌كاتێكدا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت سه‌روو 57 دۆلاره‌.


میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا یه‌ك به‌رمیل له‌ نه‌وتی خاوی به‌سره‌ كه‌ نه‌وتێكی سووكه‌ به‌ 58 دۆلار و 2 سه‌نت فرۆشراوه‌ له‌كاتێدا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 57 دۆلار و 3 سه‌نت بووه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ نرخی نه‌وتی خاوی به‌سره‌ له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌ت عێراق بووه‌ كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی كانونی دووه‌می 2021ه‌وه‌ بڕیاری داوه‌ نرخه‌كه‌ زیاد بكات.