میللەت
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە لە سەردانەکەی وەفدەکەی پارتی بۆ
لای بزووتنەوە ڕاشکاوانە بە وەفدەکەیان ڕاگەیاندووە، کە " راشکاوانە پێمان وتن
کە بەرپرسیارێتی یەکەم لە ئەستۆی پارتییە لە پرسی حوکمڕانی و بژێوی و ژیانی خەڵک".
عەبدوڵا وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای سەردانەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە "ئامانجی
سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ لای بزووتنەوە باس لە بارودۆخی کوردستان و
پەیوەندی نیوان بەغدا و هەرێم و وەرگرتنی بیروڕای حزبەکان لە سەر چۆنێتی
بەڕێوەبردنی حوکمڕانی و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و بابەتە سیاسییەکان بووە".
بە وتەی وەرتی
"ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی راشکاوانە پێمان وتن کە بەرپرسیارێتی یەکەمی پرسی
حوکمڕانی و بژێوی ژیانی خەڵک لە ئەستۆی پارتییە." لە درێژەدا زیاتر وتی
"لە هەمان کاتدا پێمان وتن کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین
کات پرۆسەی چاکسازی جێبەجێ بکات و هەوڵ بدات بۆ بنەبڕ کردنی گەندەڵی و سزادانی
گەندەڵکاران."
بە وتەی وەرتی، پارتی داوای لێنەکردوون کە لیستی هاوبەش پێکبێنن بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق.