X
ئ|

كازمی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ داوای لێبوورنی له‌ مامۆستاكه‌ی ناسریه‌ كرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     1560 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له‌ شاری ناسرییه‌ و به‌ زه‌بری هێز و ئه‌شكه‌نجه‌دان قوتابییه‌كیان به‌ زه‌ویدا راكێشا و ده‌ستگیریان كرد، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگاكه‌وه‌ كرد و داوای لێبووردنی لێكرد.


له‌ گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌ به‌ مۆبایلی په‌كێك له‌ خوێندكاره‌كان تۆمار كراوه‌ و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خوێندكارێك به‌ راكێشان به‌ زه‌ویدا ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كردووه‌ و داوایكردووه‌، تاوانباران به‌ سزا بگه‌یه‌نرێن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناسرییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ هیچ هێزێكی ئه‌منی بێ مۆڵه‌ت وبڕیای دادگا بچنه‌ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه‌.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌له‌فۆنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگایه‌كی شاری ناسریه‌ كرد و داوای لێبوردنی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ و مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندگاكه‌ كرد.

پۆزش هێنانه‌وه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگاكه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتابووه‌ سه‌ر خوێندگاكه‌ و دوو كه‌سیان به‌ راكێشان هێنابووه‌ ده‌ره‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش نازانرێت بۆچی وایان كردووه‌.

كازمی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وتی كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، خوێندنگه‌ ناونیشانه‌ بۆ فێركردن و ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر شوێنی په‌روه‌رده‌ و فێكردنی منداڵ، قبوڵ ناكرێت.