X
ئ|

به‌ڤیدیۆ..كچه‌ زیندانه‌كانی عێراق له‌ گرتوخانه‌كاندا بۆ سێكس ده‌فرۆشرێن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     4397 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا ده‌ستبه‌سه‌رن، كراونه‌ته‌ كاڵای سێكسی و له‌پێناو پاره‌دا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌نگی ئه‌و كچانه‌ی لایه‌ و ده‌ڵێت كه‌ شه‌وان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ بۆ سێكس ده‌هێنرێنه‌ سه‌ر كچه‌كان بۆ ناو زیندانه‌كان.

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی كه‌ناڵی ته‌غییر، په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌نگی تۆماركراوی ئه‌و كچانه‌ی خسته‌ به‌رده‌م مایكه‌كه‌ی و سه‌لماندی كه‌ به‌رپرسانی زیندانه‌كه‌ ئه‌وانی كردووه‌ته‌ كاڵای سێكسی و شه‌وانه‌ ئه‌و كچانه‌ بۆ سێكس ده‌فرۆشن و هاوڵاتیی ده‌ره‌وه‌ ده‌هێننه‌ سه‌ریان تا سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

پێشكه‌شكاره‌كه‌ به‌رگه‌ی نامێنێت و داوا له‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌كات ده‌نگه‌كه‌ ببڕێت، پاشان هێرشێكی توند ده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ و ده‌ڵێت "هه‌رگیز وڵات به‌و جۆره‌ نه‌بووه‌ سه‌گ وڵات به‌و جۆره‌ به‌ڕێوه‌ ببات و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی وڵات له‌و ئاسته‌ نزمه‌دا بێت و به‌ ئاشكرا ئه‌و كاره‌ بكرێت".

پێشكه‌شكاره‌كه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رپرسان ده‌كات و ده‌ڵێت به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بێده‌نگ نابن  به‌ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیش ده‌ڵێت كه‌ به‌په‌له‌ بڕیارێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ ده‌ربكات، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ناكه‌یت، ئه‌وا ده‌نگه‌كه‌ت بۆ ده‌نێرم".