X
ئ|

چه‌ند رۆژێك پێش رۆیشتنی..تره‌مپ سزای به‌سه‌ر خامنه‌ئیدا سه‌پاند

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     302 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی فراوانتر كرد و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سزای نوێی به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی و 16 قه‌واره‌ی ئێرانیدا سه‌پاند.

ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ كۆتایی بێت، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مرریكا سزای به‌سه‌ر سێ كه‌سیه‌تیی ئیران و 16 قه‌واری ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند كه‌ دووانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای ئێراندایه‌.

ستیڤن مونشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایبگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو رێكخراوی ژێر ده‌ستی خامنه‌ئی بژارده‌ی ده‌ستی رابه‌ری باڵای ئێرانن بۆ پاراستنی رژێمه‌ گه‌نده‌ڵە‌كه‌ی ئێران و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بووه‌ كه‌ سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.