X
ئ|

پەرلەمانتارێك : حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی لە كۆڵ خۆی كردۆتەوە

هەواڵی کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     3665 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت چاوەڕواندەكرێت زۆربەی بڕگەكانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق گۆڕانكاری تێدابكرێت و جەختدەكاتەوە ئەگەر هەرێمی كوردستان بیەوێت بودجە و مووچەی تەواوی بۆ ڕەوانەبكرێت دەبێت بەشێك لە نەوت و داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات.

 

غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە"میللەت"ی ڕاگەیاند لە ئێستادا دانوستان وگفتوگۆ لەلایەن لیژنە پەیوەندییدارەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت بەشێكی زۆری ڕەشنووسی پرۆژەی بودجەكەی ڕەوانە كراوە گۆرانكاری تێدا بكرێت.

 

ڕونیكردەوە تائێستا یەكلانەكراوەتەوە بڕگەكانی یاسای كورتهێنانی دارایی بەرامبەر هەرێمی كوردستان دادەنرێتەوە یاخود نا,بەڵام ئەگەر هەرێمی كوردستان بیەوێت بودجە و مووچەی بۆ ڕەوانەبكرێت دەبێت بەشێكی نەوتەكەی و بەشێكی داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات تا بتوانرێت پشكی هەرێمی كوردستانی بە گوێرەی یاسای بودجە بۆ ڕەوانە بكرێت .

 

ئاشكرایكرد حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی لە كۆڵ خۆی كردۆتەوە و شەڕی بودجە لە پەرلەمانە.