میللەت
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بوونی بەرواری ئێرانی , لیژنەكانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر پرۆتینی وەرزشییدا گرت.
سەفین فەتاح سەرۆكی لیژنەی هۆڵە وەرزشییەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند لە ئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەكانیان بۆ هۆڵەكانی وەرزشكردن و دوكانەكانی فرۆشتنی پێداویستیە وەرزشییەكان و بوونی بەرواری ئێرانی لە چەند شوێنێك لیژنەكە دەستی بەسەر "51"كارتۆن پرۆتینی وەرزشی لەشجوانیدا گرتووە.
ئاماژە بەوەكراوە بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی هاوردە دەكرێن و لەبازاڕەكاندا دەفرۆشرێن بەروارەكەیان ستانداردبێت و بەشێوەی لێزەر لەسەر دەفرەكەیان هەڵكۆڵرابێت لەگەڵ بوونی لێبڵ كە تەواوی زانیاریی سەبارەت بە پێكهاتەكەیان لەخۆگرتبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو سەرجەم بازرگان و فرۆشگاكان ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی كاڵاوشمەكی بێ بەروار ,دوو بەروار و بەرواری ئێرانی یاخود بەروارەكان نابێت بەئاسانی بسڕێنەوە كەسەرجەمیان فرۆشتنیان قەدەغەیە.
ووتیشی دوای دەست بەسەراگرتنیان لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قایمقامیەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.