X
ئ|

عێراق گەشتی بۆ 19 وڵات قەدەغەكرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     1699 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 

 
بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا,حكومەتی عێراق گەشتی بۆ 19 وڵات قەدەغەكرد.

 

 ئەمرۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی كۆمەڵێك بڕیاری لەبارەی گەشتكردن و خوێندن لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگەكان دەركرد كە ئامانج  لێی بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تیایدا هاتووە مستەفا كازمی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی كردووە كە بڕیاردراوە گەشتكردن بۆ چەند وڵاتێك قەدەغە بكرێت كە ئەو وڵاتانەن ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە لەوانە"بەریتانیا,نەمسا,بەلژیكا,دانیمارك,فنلەندا,جۆرجیا,ئەڵمانیا,یۆنان,ئێرلەندا,لۆكسمبۆرگ,سلۆفاكیا ,ئیسپانیا,بەرازیل ,ئەمریكا,هیندستان, ئوسترالیا, ژاپۆن , ئەفریقای باشوور و زامبیا"و لەگەڵ ئەوەشدا هەر عێراقییەكیش  لەو وڵاتانە بگەرێنەوە دەبێت بە زۆرەملێ كەرەنتین بكرێن و دواتر پشكنینیان بۆ دەكرێت. 

ئاماژە بەوەكراوە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەماهەنگی دەكات لەگەڵ وەزارەتی  تەندروستی بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی تایبەت لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا.

لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە ئەو كەسانەی سەرپێچیدەكەن ڕووبەڕووی سزای دارایی و یاسایی دەكرێنەوە و دەبێت وەزارەتی پەروەردەش پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان بێت كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەردەكرێن.