X
ئ|

دێربى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت

وەرزش

3 رۆژ پێش ئێستا     39 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

بریاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگاى فه‌رمانده‌ى له‌ ناوچه‌ى تاسوڵجه‌ى شارى سلێمانى یارییه‌كى به‌هێز له‌ گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى كوردستان به‌رێوه‌بچێت .

یارییه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و نه‌ورۆزى هاوشاریه‌تى و كاتژمێر ٢ـى نیوه‌رۆش فیكه‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ ده‌بێت .

پێش ئه‌م یارییه‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ هه‌شت خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌و نه‌ورۆزیش به‌ سێ خاڵ له‌ كۆتایى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ده‌بینرێت .