X
ئ|

پزیشكێكی كوردی نیشتەجێی سوید دڵێكی دەستكرد دروستدەكات

هەواڵی کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     455 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت  
پزیشكێكی كورد كە ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویدە و دوای نزیكەی 20 ساڵ ئەزموون وكاركردن و توێژینەوەكاتی توانیویەتی دڵێكی دەستكرد دروستبكات و تاقیكردنەوەی داهێنانەكەشی لەسەر 30 ئاژەڵ ئەنجامداوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە ئەو پزیشكە و تیمەكەی بڕیاریانداوە ساڵی 2023 وەك یەكەم تاقیكردنەوەی لەسەر مرۆڤیش جێبەجێبكرێت.

 دكتۆر ئازاد نەجار كە ئێسا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە وتەمەنی 53 ساڵە و لە ساڵی 1999ەوە لەوڵاتی سوید دەستیكردووە بە پەرەپێدان بەدڵێكی دەستكرد ولەبارەی داهێنانەكەی ڕاگەیاند گەشەپێدانی تەكنەلۆژیا هاوكارێكی گەورەن بۆ دروستكردنی دڵێكی دەستكرد بە تێچوویەكی كەم .

 

باسی لەوەكرد ئامێرە دەستكردەكە لە دڵێكی سروشتی بچووكترە و لەهەموو لێدانێكی دڵدا 2 تا 8 لیتر خوێن بۆ جەستە دەنێرێت. 

 

هاوكات دكتۆر ئازاد لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆژەكەی ڕایگەیاند لە ئێستادا گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی تایبەتمەند لە دروستكردنی دڵی دەستكردا ئەنجامدا كە دەبێتە هاوكارێكی سەرەكی لە پەرەپێدان و ئامادەكردنی دڵێكی دەستكرد بەتوانایەكی باش و لە كەمترین ماوەدا.

 

دكتۆر ئازاد و تیمەكەی هیواخوازن بەزوویی ئامێرەكە بۆ مرۆڤیش بەكاربهێنرێت بۆ دانانی دڵی دەستكرد لەجەستەی مرۆڤدا و بۆ ئەو مەبەستە تیمەكە بڕیاریانداوە ساڵی 2023 یەكەم تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ ئەنجامبدەن.