X
ئ|

لە ماوەی دوو ڕۆژدا كۆمپانیایەكی بچووك بەهۆی تویتێكەوە 660 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

هەواڵی کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     372 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت  
كۆمپانیایەكی بچووكی ئەمریكا لە ماوەی دوو ڕۆژدا زۆرترین قازانج بەدەستدەهێنێت و بڕی پارەی قازانجكراوی لەو دوو ڕۆژە  دەگاتە 660 ملیۆن دۆلار .


ئیلیۆن ماسك كە یەكێكە لە پیاوە خاوەنكارەكانی ئەمریكا و خاوەنی كۆمپانیای تیسلای ئوتومبێلی كارەباییە ڕایگەیاندبوو لەبری بەكارهێنانی "واتس ئەب" سیگنال" بەكاربهێن.

 

ئیلیۆن ماسك توانی بەو ووتەیەی عەرشی دەوڵەمەندەكانی جیهان بهەژێنێت كە تەنها ڕِایگەیاندبوو "USE SIGNAL"واتا سیگنال بەكار بهێنن وهیچ ڕونكردنەوەیەكی لەسەر قسەكانی نەدابوو. 

 

جێی ئاماژە بۆكردنە سیگناڵیش بەكاردەهێندرێت و زۆربەی تایبەتمەندییەكانی "واتس ئەب"ی تێدایە كە  زیاتر جێی دڵنیاییە و زانیارییە كەسییەكان پارێزگاری لێدەكات. 

 

دوای ئەو تویتەی ماسك ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی بڕیاریاندا وەبەرهێنان لەو كۆمپانیایە بكەن كە لە بازاری بۆرسەی جیهانیدا پشكەكانی كۆمپانیای سیگناڵ بكڕن ,بەڵام كۆمپانیای سیگناڵ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاند كۆمپانیاكەیان بازرگانییە و كۆمپانیای پشكاری نییە كە وەبەرهێنان لە بازاری بۆرسەدا بكات. 

 

دوای ئەوە ژمارەیەك هاولاتی چوونە بازاری بۆرسەوە بۆكڕینی پشكی كۆمپانیای سیگناڵ ,ئەم كۆمپانیایە كە خزمەتگوزاریی پێشكەش بەو كەسانە دەكات كە لە بوارەكانی پزیشكی و یاساییدا كاردەكەن.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی CNBCی ئەمریكی پێشتر پشكی كۆمپانیاكە بەر لە قسەكەی ماسك 0.37% دۆلاربووە و دەكاتە كەمتر لە 40 سەنت ,بەڵام دوای قسەكەی ماسك پشكەكەی گەیشتە 1100%كە بەهای هەموو پشكێك بەرزبووە بۆ 6.36دۆلار كە  قازانجی كۆمپانیاكە دەگاتە 660 ملیۆن دۆلار لە ماوەی دوو ڕۆژدا و هۆكارەكەشی ئیلیۆن ماسك بووە.