به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
پوخته
بۆ توركیا پڕۆژه‌ى (ڕێگه‌ى ئاوریشمی) چین له سه‌ده‌ى 21 ده‌رفه‌تێكى
زۆر گه‌وره‌یه و ده‌توانێت ده‌رفه‌تى ئابوورى زۆر گه‌وره بۆ توركیا بڕه‌خسێنێت و
له ڕووى جوگرافییه‌وه پێگه‌ى توركیا چه‌ند هێنده پڕبایه‌ختر بكات. بهسهرگرتنى
پڕۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوریشمی چین بهپڕۆژهى (ڕێڕه‌وى ناوه‌ندى)ى توركیا،
ده‌توانێت له ڕووى ئابوورییه‌وه توركیا له هه‌ژمونى ڕوسیا و ئێران ڕزگار ده‌كات
و له ڕووى سیاسیشه‌وه توركیا ده‌توانێت خۆی له ئه‌گه‌رى په‌یوه‌ست بوون، یاخود په‌یوه‌ست
نه‌بوون به یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕزگا بكات و بۆخۆى ببێته نێوه‌ندێك بۆ دروستبوونى
هه‌رێمى ئابوورى و بازرگانى نوێ له‌ناوچه‌كه. سێ كوچكه‌ى ئێران، توركیا و عێراق
كه‌به ناوچه‌ى خواكورك ناسراوه به گرنگترین ڕێگه‌ى ئه‌و گوزهرگایهیە و به یهكێكَ
له گرنگترین ئه‌و ناوچانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه به‌شێك له ڕێگه‌كه‌ى پیادا گوزه‌ر
ده‌كات. توركیا بۆ ئه‌وه‌ى كه چین ڕه‌زامه‌ند بكات به‌وه‌ى كه ئه‌و ڕێگه‌یه له
خاكى توركیاوه بگه‌یه‌نێت به ئه‌وروپا، ده‌بێت بتوانێت ئاسایشى ڕێگه‌كه دابین
بكات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین گرفتى توركیا، پارتى كرێكارانى كوردستانه كه ده‌سه‌ڵاتى
هه‌یه به‌سه‌ر ناوچه‌ى خواكورك-دا و توركیا مه‌به‌ستێتى له‌ڕێگه‌ى داگیركردنى هه‌رێمى
كوردستانه‌وه هێزه‌كانى پارتى كرێكاران له ناوچه‌كانى نزیك ڕێگه‌ى ئاوریشمی دوور
بخاته‌وه تا ئاسایشی پڕۆژه‌كه نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
پێشه‌كى
له 9 كانونى یه‌كه‌مى 2020، یه‌كه‌مین شه‌مه‌نده‌فه‌رى كاڵا كه له
توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتبوو گه‌یشته چین دواى گه‌شتێك كه له 4ی هه‌مان مانگه‌وه
ده‌ستى پێكردبوو، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى چالاكی بۆ ڕێگه‌ى
ئاوریشمی مێژووى و گۆڕینی سیستمێكى جیهانى كه‌له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه باو
بووه. ئه‌م ڕێگه‌یه له توركیاوه ده‌چێته جۆرجیا، له‌وێوه به‌ره‌و ئازه‌ربایجان
و دواتر ئه‌رمه‌نستان و به ناوچه‌ى ئاسیای ناوه‌ندا ده‌چێت به‌ره‌و چین. له ماوه‌ى
سێ سه‌ده‌ى ڕابوردوودا بازرگانى جیهانى له ڕێگه‌ى ئۆقیانوسهكانهوه ئه‌نجامدراوه،
هه‌ر بۆیه وڵاتانى وه‌ك به‌ریتانیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا بایه‌خێكى زۆریان هه‌بووه
و باڵا ده‌ست بوون له‌و ڕوه‌وه.
پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى ئاوریشمی
بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژمونى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان،
چین وه‌ك پێویستییه‌كى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵى داوه بۆ بازرگانى ڕێگه‌ی ده‌ریایی
جێگره‌وه بدۆزێته‌وه. سه‌ره‌تا هه‌وڵى دا دوو كه‌ناڵ دروست بكات له هه‌ر یه‌ك
له نیكهراگوا و تایلاند تا ناچار نه‌بێت كه‌ناڵى په‌نه‌ما و گه‌رووى مه‌له‌گا به‌كار
بهێنێت كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام دواتر به‌هۆى گوشاره‌كانى
ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر نیكهراگوا و چه‌كى كوده‌تا سه‌ربازییه‌كان له تایلاند، ئه‌م
دوو پڕۆژه‌یه‌ى چین وه‌ستێنرا. چین سه‌ركه‌وتوو بوو له خستنه گه‌ڕى یه‌كه‌مین گه‌شت
به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له په‌كینه‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن له‌ڕێگه‌ى هێڵێك كه به هه‌شت
وڵات‌دا گوزه‌رى ده‌كرد له‌وانه ڕوسیا به‌ڵام درێژى ڕێگه‌كه كه ده‌گه‌یشته 12
هه‌زار كیلۆمه‌تر، تێچووى پڕۆژه‌كه‌ى زۆر زیاد كردبوو بۆیه به ناچارى ئه‌و گه‌شتانه
ته‌رخان كرا بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵاى زۆر گران به‌ها.
له ئێستادا چین له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌توانێت خۆى بگه‌یه‌نێت به‌ئه‌وروپا،
یه‌كه‌م ڕێڕه‌وى جهوادرى پاكستانى و دووهه‌مینیان هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه له ڕێگه‌ى
ڕوسیاوه چین ده‌به‌سترێته‌وه به‌ئه‌وروپاوه، به‌ڵام كورت ترین و باشترین ڕێڕه‌و
بۆ چین، ڕێگه‌ى ئه‌نادۆڵه كه له ڕۆژئاواى چینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ره‌و
ده‌ریاى ڕه‌ش ده‌چێت و له‌وێوه به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. ئامه‌ش وا ده‌كات
كه چین په‌یوه‌ندییه‌كانى باشتر بكات له‌گه‌ڵ توركیا.
ڕێگه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاڵا له لایه‌ن توركیاوه
سێ ڕێگه هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵاكانى توركیا بۆ ئاسیاى ناوه‌نده‌وه،
ڕێگه‌ى یه‌كه‌م (باكوور): بهڕوسیایادا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ره‌و كازاخستان و دواتر
قرقیزستان. ڕێگه‌ى دووه‌م (ناوه‌ند): له ڕێگه‌ى جۆرجیاوه ده‌چێت به‌ره‌و ئازه‌ربایجان
و دواتر به‌ره‌و كازاحستان و قرقیزستان. ڕێگه‌ى سێهه‌م(باشوور): له ڕێگه‌ى ئێران
ده‌چێت به‌ره‌و وڵاتانى ئاسیای ناوه‌ند.
توركیا له ڕێگه‌ى ڕێڕه‌وى ئێرانه‌وه زۆرترین هه‌نارده ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
كورت ترینه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێران ڕكابه‌رێكى سیاسی و ئابوورى توركیایه
له ئاسیای ناوه‌ند، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات كه ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه بازرگانییه‌كانى
توركیا دروست بكات.
هێڵى باكوور، له‌لایه‌ن توركیاوه كه‌م به‌كار دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى
هه‌یه به ڕوسیاوه و ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ك ئێران به پێى خواست و هه‌ل و مه‌رجی سیاسیى
ڕێگه به هاتوچۆى توركیا ده‌دات، له ساڵى 2015 كاتێك كه توركیا فڕۆكه ڕوسییهكهى
خسته خواره‌وه، ڕوسیا ئه‌م ڕێگه‌یه‌ى داخست.
توركیا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكى سیاسی و ئابوورى و ئاسایش، ڕێگه‌ى ناوه‌ندى
پێ باشه، به‌ڵام به‌كار هێنانى ئه‌م ڕێگایه زۆر سنوور داره له‌به‌ر نه‌بوونى ژێر
خانى ئابوورى و زۆرى تێچووهكانى، به‌ڵام بهدهستپێكى پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ى ئاوریشم،
توركیا كار ده‌كات له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێگه ناوه‌نده بهپڕۆژهكهوه له
ڕێگه‌ى جۆرجیا (قه‌فقاز) و ئازه‌ربایجان (ئاسیاى ناوه‌نده‌وه). ئه‌م ڕێگه‌یه كه
له چینه‌وه دێته كازاخستان، توركیا له هه‌ژمونى ڕوسیا و ئێران ڕزگار ده‌كات و
هێڵێكى ڕاسته‌وخۆى پێده‌به‌خشێت به‌ره‌و ئاسیاى ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا. هه‌روه‌ها
ئه‌م ڕێگه‌یه یارمه‌تى ده‌ر ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ى گاز و نه‌وت له ئاسیاى ناوه‌نده‌وه
بۆ توركیا و له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا و به‌م شێوه‌یه كازاخستان و توركه‌مه‌نستان
ڕزگار ده‌كات له‌وه‌ى كه به ته‌واوه‌تى له ڕووى سیاسی و ئابوورییه‌وه پشت به ڕوسیا
ببه‌ستن و له لایه‌كى تریشه‌وه توركیا ئازاد ده‌كات له پشت به‌ستن به ڕوسیا و
ئێران له بوارى نه‌وت و گازدا.
توركیا و پڕۆژه‌كه
دوابه‌دواى ڕوخانى یه‌كێتى سۆڤێت و به تایبه‌ت تر له ساڵى 1993، هه‌وڵه‌كانى
توركیا ده‌ستى پێكرد بۆ دروست كردنى هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ به‌ستنه‌وه‌ى توركیا
به‌و نه‌ته‌وه توركانه‌ى كه‌له ده‌وروبه‌رى دهریارى (قه‌زوین/خه‌زه‌ر) ده‌ژیان،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌رمه‌نستانى لێ به‌ده‌ر كرابوو، له
لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه قه‌رزى پێنه‌ده‌درا بۆ جێبه‌جێكردنى.
توركیا له ساڵى 2015 یاداشتێكى لێك تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ چین واژۆ كرد
به مه‌به‌ستى گونجاندى پڕۆژه‌ى نێوان ڕێگه‌ى ئاویشمی و پڕۆژه‌ى (ڕێڕه‌وى ناوه‌نى
توركیا) كه پێك دێت له تۆڕێكى ڕێگه‌ى ناوچه‌یی كه توركیا و چین ده‌به‌ستێته‌وه
به‌یه‌كه‌وه له ڕێگه‌ى قه‌وقاز و ئاسیاى ناوه‌نده‌وه. له ساڵى 2016 توركیا به
بڕى 2.6 ملیار دۆلار له بانكى ئاسیا بۆ وه‌به‌رهێنان له ژێر خانى ئابوورى به‌شدار
كرد.
له ساڵى 2007 و دواى ئه‌وه‌ى كه له لایه‌ن توركیا‌و ئازه‌ربایجان
بودجه‌یه‌ك ته‌رخان كرا، له ساڵى 2017 پڕۆژه‌كه كرایه‌وه و چین پێوه‌ى په‌یوه‌ست
بوو و له‌رێگه‌ی كێشانى هێلێك له ڕۆژئاواى چینه‌وه بۆ كازاخستان، كاڵا چینییه‌كان
به ده‌ریاى قه‌زویندا ده‌گه‌یشته ئازه‌ربایجان و له‌وێوه به‌ره‌و توركیا ده‌ڕۆیشت.
ئامانجى توركیا له په‌یوه‌ست بوون به پڕۆژه‌كه
پێشتر زۆرێك له شرۆڤه‌كاران پێیان وابوو كه توركیا هیچ كات ناتوانێت
ڕێكه‌وتنێكى ستراتیژی بكات له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ڕوسیا چین ئه‌ویش له‌به‌ر پشتیوانى
هه‌میشه‌یی و ئاشكراى توركیا له توركه ئیگۆرهكانى چین و شیشانییهكان له ڕوسیا.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى توركیا وه‌ك زۆرینه‌ى وڵاتان، به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى خۆی
ده‌خاته پێش هه‌موو شتێكه‌وه، هه‌ر زۆر زوو برایه‌تى ئه‌و گه‌لانه‌ى كه به هۆی
ئایدیۆلۆجیایهكهوه لێك نزیك ببونه‌وه، له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی
و قازانجه سیاسی و ئابوورییه‌كاندا خۆى نه‌گرت و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
توركیا مه‌به‌ستێتى له ڕێگه‌ى پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ى ئاوریشمی خۆی بگه‌یه‌نێت
بهبازاڕهكانى ئاسیاى ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاوێكى
گه‌وره‌ى ئابوورى بنێت و ئاستى هه‌نارده كردنى به‌رز بكاته‌وه و ئاڵوگۆڕى
بازرگانى هه‌مه جۆر بكات. پێشتر ڕێگرى سه‌ره‌كى له‌به‌ر ده‌م ئه‌وه‌ى كه توركیا
بتوانێت خۆى بگه‌یه‌نێت بهبازاڕهكانى ئاسیاى ناوه‌ند و وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا،
نه‌بوونى ژێر خانێكى پێویست بووه بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا، ئه‌و ڕێگایانه‌ى كه پیش‌تر
ده‌بوونه هۆى زۆرى كات به فیڕۆدان له گه‌یاندن و به‌رز بوونه‌وه‌ى تێچووه‌كه‌ى
سه‌ربارى ئه‌و گرفتانه‌ى كه ئێران و ڕوسیا بۆ توركیایان دروست ده‌كرد به هۆى
بوونى به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ژمون ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له كاتى سه‌رگرتنى پڕۆژه‌كه، توركیا به كاتێكى كه‌متر و تێچوویه‌كى
كه‌م ده‌توانێت ئاڵوگۆڕى بازرگانى بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى كه باج بدات به ڕوسیا و ئێران.
پێشتر ئه‌گه‌ر به دوومانگ كاڵا له چینه‌وه بگهیشایهته توركیا، به جێبه‌جێبوونى
پڕۆژه‌كه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا كاڵاكان ده‌گات.
هۆكاره‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ى په‌كین له ئه‌نقه‌ره
له سه‌ره‌تاى ساڵى 1971 و تا نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى
نێوان چین و توركیا به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یی سنووردار بوو، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له ڕێگه‌ى
بازرگانییه‌وه بههێزكرایهوه: له دواى جه‌نگى سارد، چینییه‌كان چه‌كیان دا به
توركیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كورد. هه‌ر به‌هۆى هاوكارى چینییه‌كان، توركیا
توانى په‌ره بهموشهكى دوور هاوێژ و تۆپه‌كانی بدات. به‌ڵام به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تى
ئه‌ندامانى ناتۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌وه زیاتر په‌ره‌ى
نه‌سه‌ند. ئه‌گه‌ر چی له ساڵى 2013 توركیا گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ چین واژۆ كرد بۆ
په‌ره‌دان به سیسته‌مى دژه موشه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى چینی، به‌ڵام له ساڵى
2015 و له ژێر گوشارى وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ناچار بوو ده‌ست به‌ردارى ئه‌و گرێبه‌سته
بێت.
سه‌ربارى سنوور دار بوونى هاوكارى سه‌ربازى له نێوان ئه‌و دوو وڵاته،
به‌ڵام له دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارده‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته
گه‌شه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینی. زۆرێكیش له ئابوورى ناسه توركه‌كان پێیان وایه
كه جێگیر بوونى لیره‌ى توركى به هۆى هاوكارى به‌هێزى نێوان چین و توركیایه.
له ساڵى 2020، لیره‌ى توركی 30% به هاكهى له‌ده‌ست دا، ڕێژه‌ى بێكارى
به پێى داتا فه‌رمییه‌كان گه‌یشته 13.4%
له كاتێكدا به پێى داتا نا فه‌رمییه‌كان گه‌یشته 25.23%. بۆ توركیا زۆر گرنگه
كههاوبهشێكى به‌هێزى وه‌ك چینی هه‌بێت به‌هۆى ئه‌و زیانانه‌ى كهپهتاى كۆرۆنا
به ئابورییه‌كه‌ى گه‌یاندووه. ساڵى 2018 دواى ئه‌وه‌ى كه لیره‌ى توركی 40% به‌هاكه‌ى
له‌ده‌ست دا، بانكى پیشه‌سازى و بازرگانى چین 3.6 ملیار دۆلارى قه‌رزى دا بهتوركیا
بۆ پشتیوانت كردنى پڕۆژه‌كانى ووزه و گواستنه‌وه. چین ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه
بۆ هاوكارى كردنى ئابوورى توركیا تا ناچار نه‌بێت مل بات بۆ گوشاره‌كانى ڕۆژئاوا.
پڕۆژه‌ى (ڕێگه‌ى ئاوریشمی) نوێ به ڕه‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى داده‌نرێت له
لێكنزیك كردنه‌وه‌ى په‌كین له ئه‌نقه‌ره و پێشبینیش ده‌كرێت كه توركیا دڵى ئه‌و
پڕۆژه‌یه پیك بهێنێت. له ئێستادا بۆ یه‌كه‌مین جاره كه له مانگى تشرینی دووه‌مى
2020 ه‌وه شهمهندهفرێكى بار هه‌ڵگر له چینه‌وه گه‌شت بكات له شارى (شیان)ه‌وه
له ناوه‌ڕاستى چین و بگات به ئه‌وروپا له ڕێگه‌ى گوزه‌ر كردن بهتونێلى مه‌ڕمه‌ڕه‌دا
كه‌له لایه‌ن خودی چینییه‌كان دروست كراوه و بودجه‌كه‌ى دابین كراوه.
چین به‌مه‌به‌ستى سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى ئاوریشمی، بڕى 1.7 ملیار دۆلار
له توركیا وه‌به‌رهێنانى كردووه و مه‌به‌ستێتى كهببێت بهنێوهندێكى ڕاسته‌قینه
بۆ بازرگانى نێو ده‌وڵه‌تى، له هه‌مان كاتدا چین بایه‌خ ده‌دات بهبهندهرهكانى
توركیا تا بیان به‌ستێته‌وه به‌هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى پڕۆژه‌كه‌وه.
رێگره‌كان
پهیوندییهكانى توركیا بهنائارامییهكانى ناوچه‌كه و ڕێكخراوه بنهماخوازهكان
بهڕێگره سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رده‌م پهڕِۆژهى ڕێگه‌ى ئاوریشمی ئه‌ژمار ده‌كرێت،
ئه‌وه‌ى له‌خواره‌وه دێت گرنگترین ڕێگرهكانن كه په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به
توركیاوه هه‌یه و بۆیان هه‌یه داهاتوى پرۆژه‌كه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه:
1- چین نیگه‌رانه له هه‌وڵه فراوانخوازییهكانى
توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و تێوه‌گلانى له‌شه‌ڕى ناوخۆیی له هه‌ریه‌ك له لیبیا و سوریا و ململانێكانى
له‌گه‌ڵ سعودییه.
2- بۆ سه‌رخستنى پڕۆژه‌كه چین پێویستى بهسهقامگیرییه
و ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه فراوانخوازییهكانى ڕه‌نگه كاریگه‌رى
نه‌رێنی له سه‌ر پڕۆژه‌كه و به‌رژه‌وندییه‌كانى چین له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
دروست بكات.
3- پرسی ئیگۆره توركومانهكان كه به یه‌كێك
له ڕێگره سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رده‌م باشتر بوونى په‌یوه‌ندى نێوان په‌كین و ئه‌نقه‌ره
ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌و پێیه‌ى كه‌له لایه‌ن توركیاوه ناسنامه‌یان پێ ده‌درێت و به‌كار
ده‌هێنرێت له شه‌ڕى ناوخۆیی سوریا وپه‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به ڕێكخراوى قاعیده‌وه
هه‌یه.
4- به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى خهزانهدارى
ئه‌مریكا، ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بۆ دابینكردنى دارایی خۆى هێشتا پشت به
توركیا ده‌به‌ستێت، واته ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له ناو توركیا كۆده‌كرێته‌وه، ڕه‌وانه‌ى
ناوخاكى سوریا ده‌كرێت و ده‌گه‌یه‌نرێت به ده‌ست چه‌كداره‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه.
داعش ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت بۆ حه‌واڵه‌كردنى پاره بۆ عێراق و سوریا سود له توركیا
وه‌رده‌گرێت.
داگیر كردنى خواكورك و پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى ئارویشمی
چین له ساڵى 2013 ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى ئاوریشمی ڕاگه‌یاند،
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ووشكانی و ده‌ریاوه چین ببه‌ستێته‌وه
به ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقاوه. ئه‌م هه‌وڵه‌ى چینیش له ڕاستیدا ڕێگه‌یه‌كى
دیكه‌ى چینه بۆ ململانێكردنى هه‌ژمونى ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر جیهاندا
له ڕێگه‌ى بازرگانییه‌وه. یه‌كێك له‌و گوزهرگایانهى كه چین ده‌به‌ستێته‌وه
به‌ئه‌وروپاوه ناوی لێنراوه گوزه‌رگاى (ئاسیاى میانه) كه له چینه‌وه ده‌ست پێده‌كات
و به ئه‌فغانستان، پاكستان، ئێران‌دا گوزه‌ر ده‌كات و دواتر له ڕێگه‌ى توركیاوه
ده‌گات به ئه‌وروپا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ده‌كرێت بوترێت یه‌كێك له ڕێگه‌كانى
گه‌یشتنى چین به ئه‌وروپا، خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه ده‌بێته چه‌قى پڕۆژه‌كه.
توركه‌كان پێیان وایه كه به‌په‌یوه‌ست بوون به‌م پلانه ده‌توانن
ئابوورى خۆیان ببوژێننه‌وه و ئاستى ئاڵووێرى بازرگانى خۆیان تا ئاستێكى به‌رچاو
به‌رز بكه‌نه‌وه. ئه‌و بارگرژییه‌ش كه باڵى كێشاوه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان
توركیا و ئه‌وروپا له لایه‌ك و توركیا و ئه‌مه‌ریكا له لایه‌كى دیكه‌وه، زیاتر
پاڵى به توركیاى ئێستاوه ناوه كه كار له‌سه‌ر سه‌رگرتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه بكات.
سنورى نێوان ئێران و توركیا به گرنگترین ڕێگه‌ى ئه‌و گوزهرگایه ئه‌ژمار
ده‌كرێت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت سێ كوچكه‌ى ئێران، توركیا و عێراق
كه‌به ناوچه‌ى خواكورك ناسراوه. توركیا بۆ ئه‌وه‌ى كه چین ڕه‌زامه‌ند بكات به‌وه‌ى
كه ئه‌و ڕێگه‌یه له خاكى توركیاوه بگه‌یه‌نێت به‌ئه‌وروپا، ده‌بێت بتوانێت ڕێگه‌یه‌كى
ئاسایش دابین بكات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین گرفتى توركیا پارتى كرێكارانى كوردستانه كه
ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه به‌سه‌ر ناوچه‌ى خواكورك دا.
گومانى تێدا نییه گه‌ر توركیا نه‌توانێت ئاسایشی ئه‌و ڕێگه‌یه دابین
بكات، چین كار له‌سه‌ر دوو بژارده‌ى دیكه ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا، یه‌كه‌م
له ڕێگه‌ى عێراق، سوریا و دواتر ده‌ریای سپى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و دووه‌م له ئێرانه‌وه
به‌ره‌و ئازه‌ربایجان، گورجستان و باكورى ڕوسیا و دواتر ئه‌وروپا.
توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى یه‌كجاره‌كى هه‌ڕه‌شه‌ى پارتى كرێكارانى
كوردستان له هه‌رێمى كوردستان، له گه‌شته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى
توركیا بۆ به‌غداد و هه‌ولێر، هه‌ردوو لایه‌نى عێراقی و هه‌ولێرى له‌وه ئاگادار
كردووه له‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن، توركیا ئاماده‌یه
به ته‌نها هێرش ئه‌نجام بدات. توركیا مه‌به‌ستێتى به‌هه‌ر به‌هایه‌ك بێت گه‌ریلا
له شنگال بكاته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر چی له باشور ته‌واوى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ په‌لاماردانى
پارتى كرێكارانى كوردستان و هێرش بۆ سه‌ر شنگال نین، به‌ڵام ڕوونیش نییه تا چه‌ند
ئه‌و لایه‌نانه‌ن ده‌توانن ڕێگرى له‌و هێرشه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان
اژدر پیری سارمانلو: پروژه یک کمربند – یک جاده چین و تلاش ترکیه برای اشغال خاکورک.
إحياء طريق الحرير: كيف تنظر تركيا إلى المبادرة الصينية؟
معتز علي: طريق الحرير التركي.. مشروع أردوغان لإنهاء سيطرة أمريكا على ممرات التجارة العالمية.
كلثوم إينجه كايا: قطار الصادرات التركي إلى الصين يحيي طريقي الحرير والتوابل.
جلال نصار: السيناريو البديل: طريق الحرير الخشن من أنقرة إلى بكين.
مركز الجزيرة للدراسات: مبدأ أردوغان، الاستراتيجية التركية في المحيط الإقليمي