میللەت
دوای زیندووكردنەوە و ناساندنی سێوی مێخەكڕێژ لەسەر ئاستی نەتەوەیی، پرۆژەیەكیش بۆ ناساندنی لەسەر ئاستی جیهانی دەستیپێكردووە.
سەیوان سەعیدییان زیندووکەرەوە و بەڕێوەبەری پرۆژەی سێوی مێخەکڕێژ لە لێدوانێکی بۆ بەشی کوردی رادیۆی سوید باس لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەکەیان دەکات کە ناساندنی ئەو کولتوورە کوردییەیە بە جیهان.
سێوی مێخەکڕێژ جگە لە مانا و بەهای سیمبولی دەتوانێت ببێتە پردی نزیکبوونەوەی مرۆڤ و نەتەوەکان.
ئەو سێوە رۆح و هەستی تێکەڵ دەکرێت، منیش لە رۆژی ڤالانتایندا وەک بەشیک لە کولتووری جوانی کورد پێشکەشی نەتەوەکانی دیکەی دەکەم، سەیوان سەعیدییان دەڵێت.