X

پۆستەری فیلمی کوردیی "بێ نیشتیمان" بڵاوکرایەوە

فەرهەنگ

15/02/2021     972 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت- فەرهەنگ
مەنسوور جیهانی

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و سووریا بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریا، کە لە لایەن "عەلیڕەزا قادری ئەقدەم" دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا پەردەی لەسەر لادرا و لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"، لەم خولەی بازاڕی فیلمی "بەرلینالە" بە ناونیشانی یەکێک لە گرینگترین بازاڕەکانی فیلم لە ئەورووپا و جیهان پێشکەش دەکرێت. 

لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی "توورج ئەسڵانی" دەرهێنەری نوێخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران، کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە. لە ناویاندا هانی موجتەهیدی، شوان عەتووف، بەنگین عەلی و نارین محەمەدی دەبینرێن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان".