X
ئ|

"دایە ئامین" هاوسەری محەمەدی ماملێ كۆچی دوایی كرد

فەرهەنگ

18/02/2021     480 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئامین مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێی لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.


ئەمڕۆ ماڵپەڕی بنەماڵەی ماملێ راگەیەندراوێكی دەربارەی كۆچی دوایی ئامین مەولودیان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنین کە یای (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە  بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی‌"ـیە. تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەمجار ساڵی (١٣٣٠ه/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی “سولەیمان خودایار” و “ڕوناک مەولودیان / خودایار”.

لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١) لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند. کچێک و چوار کوڕیش بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.

ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 27 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە