X
ئ|

هۆكار گۆڕینی ناوی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكراكرا

سۆشیال میدیا

پێش 2 هەفتە     361 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەڕێزان ئەوەنەی من بزانم ئەو ناو گۆڕینەی كۆمەڵی ئیسلامی زیاتر مەسەلەیەكی دیبلۆماسیە ، ناوەكە كە دەیكەیت بە عەرەبی -نازانم بۆ ئینگلیزیەكەی- لە ناوەندە دیپلۆماتیەكان كێشەدارە  دەنا بوكوردی هیچ كێشەیەكی نەبو.
بۆنمونە زار القنصل الفرنسی  أمیر الجماعە الاسلامیە زۆر گونجاو نیە ، بۆیە زۆر مەیفەلسەفێنن زۆریش مەیشێوێنن بابەتەكە زیاتر دیپلۆماسیە..ناو گۆڕینیش هیچ موعجزەیەك ناهێنێتە ئاراوە ..پێشتریش نەزەری خۆم لەسەر لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە حزبە ئیسلامیەكان وتوە ..هەنگاوێكی بێ مەعنایە و موجازەفەیەكی سەیرە و پێویستی بە دیراسەی وردو هەمە لایەن  هەیە ، بە سەر پێی نابێ ، بەڵام بۆ كۆمەل زەرور بو لەبەر ئەو هۆكارەی باسم كرد ،  پارتە ئیسلامیەكان بیانەوێ بەرەو پێش بچن یان وەك خۆیان دەڵێن و ئەوانی تر داوایان لێئەكەن ( بكرێنەوە) هەر بەو پاشگرەوە ئەتوانن ، بگرە كرانەوەكە بەو پاشگرەوە جوانە ، چونكە پاشگرەكە دەرخەری ناسنامەو ئایدۆلۆژیاكەیە ، جا تۆ ئەگەر بەو ناسنامەیەوە بكرێیتەوە گرنگترە لەوەی ناسنامەكە فرێدەیت و تایبەتمەندی خۆت بسریتەوە ، وەرە حزبكی ئیسلامی بەو كراوەبەو بنكە فراوان بە ، نەك نیشتیمانی بیت و بنكە تەسك و داخراو بیت ، ئێ خۆ لای خۆمان حزبە نائیسلامیەكانیش هەر داخراون ، بە زەبری پارە و هێز خۆیان هیشتۆتەوە ، تۆ وەرە ئیسلامیەكی كراوەو بەهێزبە ئەمە ئیمتیازە...یەكگرتوی ئیسلامی لەنەوەتەكانا پانتایەكی فراوانی كۆمەڵگەی لەگەڵ بو هەر بەو پاشگرەوە ،بگرە هێزەكەی لەوێوە هێنابو چونكە نەوەی یەكەم دیارە كێ بون! بزوتنەوەی ئیسلامی چاوی ماری دەر ئەهێنا هەر بەو پاشگرەوە ، بۆیە كێشەكە پاشگرو شت نیە..زۆر شتی ترە. هەمو لایە سەركەوتو بن.

لەفەیسبووكی " عەبدوڵا ریشاوی"ەوە وەرگیراوە