X
ئ|

سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان: راستی دیمەن و دەنگەكەی مەریخ بەم شێوەیەیە

سۆشیال میدیا

پێش 1 هەفتە     2678 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

گرتەیەكی ڤیدیۆیی و دەنگیی رووی مەریخ لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەوەتەوە گوایە (ڤیدیۆیەكی رووی مەریخەو دەنگی بای لەگەڵدایە) و بە سەدان هەزار شێرو لایك و كۆمێنتی بۆ هاتووە، بەڵام لە راستیدا: 

1-وێنەكە %100 راست و دروستە، بەڵام ڤیدیۆیی نییە وەك ئاماژەی پێدراوە، بەڵكو دیمەنێكی چەسپاو (Still) ی جۆری (JPEG و TIFF)  ی پانۆڕاماییە بە كوالیتییەكی یەگجار زۆر بەرز، نەوەك ڤیدیۆیی.

2-ئەم گرتەیە لەلایەن كامیرای پێشكەوتووی (MastCam) ی گەڕۆكی (Curiosity) ییەوە وەرگیراوە كە لە ساڵی 2012 تاوەكو ئێستا لەسەر رووی (مەریخ) دا كاردەكات و هەرگیز هی گەڕۆكی ئێستای (Perseverance) نییە، چونكە تاوەكو ئێستا یەكەی كامیرای هەرە پێشكەوتووی (MastCam) ی (Perseverance) دەستبەكار نەبووە. 

3-ئەو دەنگە (هیییچ) ئەصل و ئەساسی نییە دروستكراوەو مۆنتاژكراوە لەگەڵ وێنە پانۆڕامییەكەدا دانراوە.

4-سایتی فەڕمی (ناسا) (www.nasa.gov) بەهیچ شێوەیەك ئەو (ڤیدیۆ هەڵبەستراوە) ی بڵاو نەكردۆتەوەو تاوەكو ئێستا هیچ (فایلێكی دەنگیی تەوژمی با) ی رووی (مەریخ) ی بەو شێوەیە لەلایەن هیچ كامێك لە ئامێرو مایكرۆفۆنەكانی گەڕۆكەكانی پێشووی (Sojourner و Spirit و Opportunity) و ئێستای (Curiosity  و Perseverance) تۆمار نەكردووە. 

ئەژی چەتۆ حەسەن 
سەرۆكی (رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان)