X
ئ|

دەبێ سەفارەت و قونسڵیەتی ئەمریکا وەڵامیان ھەبێ

سۆشیال میدیا

پێش 1 هەفتە     301 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

 
یەکێک لەو بەلگانەی بەحیسابی خۆی دادگا پشتی پێ بەستوە لە بریارەکەی دژی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان گوایا بەرێز شێروان شێروانی بڕی 5 ھەزار دۆلاری لە رێکخراوی «بار» ی ئەمریکی وەرگرتوە کە بۆماوەی 2 کاتژمێر لەناو کونسوڵیەتی ئەمریکی لەگەڵیان کۆبۆتەوە، بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر کەیس و رێوشوێنی سزادراون لە زیندانەکان و ناوی لێکۆڵەرەکان و ژمارەی زیندانیەکان ناوی لێکۆڵەرو کەوادرە ئەمنیەکان. 

ئایا کونسوڵیەت وەکری جاسوسیە لەسەر ھەرێم یان دەزگایەکە بۆ نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەھەرێم؟ 

ئایا ئەو ئیشە وەک ئیشی رێکخراوەکانی ئەمریکا لە کوردستان کراوە کە فەند دەدەن بە پرۆژەکان یان چی؟

ئەوەی من بزانم رێکخراوی بار ئەگەر مەبەستیان سەندیکای پارێزەرانی ئەمریکی بێ سەندیکایەکی مەعتەبەری پیشەیی ئەمریکیە و لەبواری دادگا و دادوەری و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین زۆر پرۆژەی لەکوردستان و عێراقیش و ھەموو جیھانیش پێشکەش کردوە.

ھەر ئەو دوای روخانی رژێم بەھاوکاری پەیمانگای سیلی بەریتانی ئەرکی راھێنانەوەی دادوەرانی عێراقی گرتە ئەستۆی خۆی لەوەلاتی چیک و وەجبە وەجبە دادوەرانیان دەبردن بۆ ئەوێ و زۆربەی دادوەرانی عێراق بەشدار بوون چ لەو بەرنامەیە یان لەبەرنامەکانی تری بار، بەندەش یەکێک بوم لە بەشدار بوانی وەجبەی سێیەم کە پەنجا دادوەر بون.

ئەگەریش رێکخراوی تر بێ ئەبێ روونی بکاتەوە.

له‌ فه‌یسبووكی‌ حاكم له‌تیف مسته‌فا وه‌رگیراوه‌