X
ئ|

به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی به‌ سووكی كۆرۆنایان گرتووه‌ تووشی ئاسه‌واری درێژخایه‌ن بوون

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     299 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ سووكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، زیانی تر ته‌ندروستیی تر ده‌كه‌ن، ئه‌وان كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنایان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌.


سایتی یۆرۆ تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی كۆرۆنایان به‌ سووكی گرتووه‌، ئاسه‌واری ڤایرۆسه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر ماوه‌، یه‌كێك له‌و تووشبووانه‌ به‌ناوی ستیڤانی كۆندرا هه‌ستی به‌ ماندوویی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری گه‌ده‌ و گرژبوونی ماسولكه‌ و تایه‌كی كه‌م كردووه‌.

دوای چاكبوونه‌وه‌ی، ستیڤانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تووشی ئاسه‌واری تر بووه‌ و به‌رده‌وام به‌ده‌ست چه‌ند حاڵه‌تێكه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ئه‌و كێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ لێی نابنه‌وه‌، وه‌ك ئازارێكی زۆری جیوبه‌كانی لووت و هێڵنجدان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار خواردنی پێ ناخورێت، ئازاری ئێسك و ئێسقانیشی هه‌یه‌.

كۆندرا ده‌شڵێت زۆرجار سه‌ری گێژ ده‌خوات و سنگیشی ئازارێكی زۆری هه‌یه‌ و تووشی كۆكه‌ی وشك و ته‌مومژیی مێشك و شڵه‌ژان و كێشی ته‌ركیز ده‌بێت، زۆرجاریش ده‌یه‌وێت قسه‌ بكات به‌ڵام وشه‌كانی بۆ نایه‌ت به‌سه‌ر زاردا.

ئه‌و خانمه‌ تووشبووه‌ ده‌ڵێت كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دۆخی ته‌ندروستیی باشتر بووه‌، به‌ڵام زۆرجاریش تووشی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئێستا وه‌ك جاران كاری پێ ناكرێت و ته‌نها ده‌توانێت رۆژانه‌ 4 كاتژمێر كار بكات.