X
ئ|

نرخی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     2085 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك زیاتر له‌ دۆلارێك به‌رزبووه‌وه‌.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 65 دۆلار و 01 سه‌نت، له‌كاتێكدا به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌ 63 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 61 دۆلار و 38 سه‌نت له‌ كاتێكدا به‌یانی‌ به‌ 60 دۆلار و 05 سه‌نت فرۆشرا.