X

جۆجۆ مۆیز: کتێبەکان تەواو ناکەم و شەرمەزاری نەخوێندنەوەی جەنگ و ئاشتییم

فەرهەنگ

23/02/2021     638 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

جۆجۆ مۆیز، نووسەری کتێبگەلی پڕفرۆشی عاشقانە، لە برینەکانی منداڵی و کتێبگەل دەدوێت کە لەگەڵیاندا بە دەنگی بەرز پێکەنیوە و گریاوە.

 جۆجۆ مۆیز، ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئینگلیز لە ساڵی ٢٠٠٢ بە نووسینی ڕۆمانی عاشقانە دەرکەوت. لە ڕۆمانە دیارەکانی ئەو نووسەرە «من بەر لە تۆ»، «دوای تۆ»، «بارانی پەنابەر»، «تاکوتەنیا لە پاریس»، «یەک کۆ یەک» و «دووبارە من»ـن. ئەو دوو جار براوەی خەڵاتی ڕۆمانی ساڵ- عاشقانە بووە، کە لە لایەن ئەنجوومەنی نووسەرانی ڕۆمانی عاشقانەوە دەبەخشرێت. لە ڕۆمانی من بەر لە تۆ لە ساڵی ٢٠١٦ فیلمێک بە نووسەریی جۆجۆ مۆیز، دەرهێنانی تیا شێروک و ڕۆڵبینینی ئێمیلیا کلارک، سەم کاڵفلین، جۆنت مەکتێر و چاڕڵز دێنس درووست کرا. مۆیز لە گاردیانەوە دەربارەی ئەو کتێبانە دەدوێت کە کاریگەرییان لەسەری هەبووە.

کتێبێک کە ئێستا دەیخوێنمەوە
نمایشێک بۆ خەونبینەکان بەرهەمی وۆڵی سامسۆن. چیرۆکی شاعیران و هونەرمەندانی وەکو لیۆنارد کۆهنە لە دوورگەی هیدرای یۆنان لە ساڵی ١٩٦٠. سامسۆن لە درووستکردنی وێنەی نەمریی لە ڕۆح و دەروون، زۆر باش کاری کردووە.

کتێبێک کە ژیانمی گۆڕی
کتێبی ڕاپۆرتی فابێر(The Faber Book of Reportage) بەرهەمی جۆن کاری. ئەم کتێبە هەوێن بوو بۆ ئەوەی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا باڵا بکەم و تاسەی گێڕانەوەی چیرۆکی لە مندا دۆزییەوە، بە تایبەت ئەو چیرۆکانەی کە بە گشتی لە پەراوێزدان.

کتێبێک کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من بەجێ هێشت
پشتپەردەی مۆزەخانە بەرهەمی کەیت ئەتیکسۆن. کاتێک کە ئەم کتێبەم خوێندەوە سێ ڕۆمانی بڵاونەکراوەم نووسیبوون و ئەمە یەکەمین کتێب بوو کە یارمەتیی دام، لە گرنگیی دەنگ تێگەیشتم. (کتێبی دواترم بڵاو بووەوە.)

کتێبێک کە هزرمی گۆڕی
زانستی چیرۆکگێڕانەوە بەرهەمی وێڵ ستۆر. ئەم کتێبە نیشان دەدات لە ئێستادا کە ئێمە مرۆڤەکان (من) وا بیر دەکەینەوە لە تێگەیشتن و ڕووداوگەل و سەرکێشییەکانی ئەوانی دیکەدا باشین، ئێمە (من) لە ڕاستیدا لەم کارەدا ئابڕوومان چووە.

دوایین کتێب کە منی خستە گریان
ئەوەی خۆشمدەویست بەرهەمی سیری هۆستڤێدت. لە ژووری هۆتێلێک کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە بە دەنگی بەرز ئەوەندە گریام تا کەسێکیان نارد، ببینن بزانم حاڵم باشە یان نا.

دوایین کتێب کە منی خستە پێکەنین
لادانی پێوانەیی (Standard Deviation) نووسینی کاترین هێینی. لە فڕۆکەدا چەندان جار لەگەڵ ئەم کتێبەدا ئەوەندە پێکەنیم کە خێزانەکەم وایان نیشان دەدا من ناناسن.

کتێبێک کە نەمتوانی تەواوی بکەم
زۆر جار هاتووەتە پێش کە نەمتوانیوە کتێبەکە تەواو بکەم. پێشتر خۆم بە فەرمانبەر دەزانی کە کتێبەکان تەواو بکەم، بەڵام ئێستا بیر دەکەمەوە ژیان زۆر کورتە. ئەگەر کتێبێک توانی لە ١٠٠ لاپەڕەی سەرەتادا سەرنجم ڕابکێشێت. بیر دەکەمەوە بەدکارییە ناوی ئەو کتێبانە ببەم کە خوێندنەوەیانم تەواو نەکردووە.

کتێبێک کە ئارەزووم دەکرد خۆم بمنووسیایە
زۆربەی ئەو کتێبانەی کە خوێندوومنەتەوە و تەواوم کردوون.

کتێبێک کە شەرمەزارم نەمخوێندووەتەوە
جەنگ و ئاشتیی تۆڵستۆی. بیر دەکەمەوە بە نەخوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆشاییەکی گەورەی ئەدەبیاتی ڕوس لە مندا بوونی هەیە، کە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووم لە پڕکردنەوەیدا.

ئەو کتێبانەی لە منداڵیدا خوێندوومنەتەوە
من لە منداڵیدا کتێبخوێنەرەوەیەکی ڕاڕا بووم. دایکم لە سێ ساڵیدا فێری خوێندنەوەی کردم. بەڵام کاتێک چوومە قوتابخانە، مامۆستاکەم دانی پێدا نەدەنا کە من دەتوانم بخوێنمەوە و منی لەگەڵ سەرەتاییەکاندا دانا. من لە بێزاریدا پەنام بۆ کتێبەکانی پیتەر و جین و پەت و سەگە برد.

کتێبێک کە دەیکەم بە دیاری
سێ ژن بەرهەمی لیزا تادیۆ. لوورێکی قووڵی ژۆرناڵیستی بە مەیلی ژنانە. هەر کەسێک ئەم کتێبەی خۆش نەوێت، یان تەنانەت بە پەسەندی نەزانێت، سەرئەنجام هەموو پەرێشانی کڕینی دەبن.

 

 

سەرچاوە: فەرهەنگی ڕۆژنامەی ئاژانس- وەرگێڕانی تێکۆشەر خالید