X
ئ|

ناتۆ: نزیكبوونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی مایەی نیگەرانییە

هەواڵی جیهان

7 رۆژ پێش ئێستا     138 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی نیگەرانە لە نزیكبوونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، هەرچەندە لەلایەن تارانەوە رەتدەكرێتەوە.


یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ئێران سەرچاوەی نیگەرانییە، چونكە لێپرسراوە لە چالاكییەكانی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە، ئێمەش نیگەرانین بەرانبەر بە بەرنامە مووشەكییەكەی.

وتیشی، بێگومان نیگەرانیشین بەرانبەر بەرەوپێشچوونی تواناكانی ئێران بەرەو بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، بۆیە هاوپەیمانی ناتۆ پێشوازی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 كرد.

نزیكبوونەوەی ئێران لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی زۆر نیگەرانی کردووین

ئەوەشی خستەڕوو كە ناتۆ پێشوازی لە هەوڵەكانی ئەمریكا بكات بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك دەربارەی نوێكردنەوەی رێككەوتنەكەی پێشوو یان ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران كە ببێتە هۆی سەپاندنی كۆتوبەند بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاراندا.

ستۆڵتنبێرگ راشیگەیاند بابەتێك كە ناتۆی زۆر نیگەران كردبێت بریتییە نزیكبوونەوەی ئێران لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی و پێشكەوتنی تواناكانی بۆ بەستنەوەی بە بەرنامە مووشەكییەكەیەوە.