X
ئ|

بەڤیدیۆ... چرکەساتی نیشتنەوەی رۆبۆتە گەڕۆکەکەی ناسا لەسەر مەریخ

لایف ستایڵ

7 رۆژ پێش ئێستا     314 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ئاژانسی گەردوونی ناسا ڤیدیۆی چرکەساتی نیشتنەوەی رۆبۆتە گەڕۆکەکەی ناسا لەسەر مەریخ بڵاوکردەوە کە لەکاتی نیشتنەوەیدا تەپوتۆز لەسەر هەسارەکە دروست دەکات. 


دواجار رۆبۆتە گەڕۆکەکەی ناسا بەناوی "پێرسیڤیرانس" لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە و وێنە و دەنگی سەر ئەو هەسارەیەی گواستەوە بۆ سەر زەوی.

بەوشێوەیەش ئەمریکا بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا وێنە و ڤیدیۆی سەر مەریخ لە نزیکەوە بڵاوبکاتەوە.

ئاژانسی ناسا 25 کامێرا و 2 مایکی بە رۆبۆتە گەڕۆکەکەوە لکاندووە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا دیمەنی زیاتری هەسارەکە بڵاوبکاتەوە.
 
تائێستا ئاژانسی ناسا دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە، بۆ ناردنی رۆبۆت و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەگەری ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە و لەسەر مەریخ بەدوای ئاسەواری ژیاندا دەگەڕێت.