X
ئ|

پۆلیسێكی فەرەنسی بەدەستی كۆچبەرێك كوژرا

هەواڵی جیهان

7 رۆژ پێش ئێستا     69 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، ڕۆژی هەینی كۆچبەرێكی سودانی لە شاری پاو كە دەكەوێتە باشوری فەرەنسا بەچەقۆ هێرشیكردەسەر پۆلیسێك و كوشتی.

 دوابەدوای ئەوەی داوانامەی مافی پەنابەرێتی كۆچبەرە ٣٨ ساڵەكە ڕەت كرایەوە، ئەفسەرەكەی كردووەتە ئامانج و بە چەقۆ هێرشی كردووەتەسەر ئەفسەرەكە و لە ئەنجامدا كوشتوویەتی.

بەپێی ووتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، داوانامەی بكوژەكە لەبەر چەند هۆكارێكی ڕەت كراوەتەوە و دڵنیا نین لەوەی كە ڕەتكرانەوەی داوانامەكەی هاندەری سەرەكی تاوانەكەیە یاخود نا.

شایەنی باسە هەر بەپێی زانیارییەكانی لوتكە، تاوانبارەكە لە ساڵی ٢٠١٥دا گەیشتووەتە فەرەنسا، بەڵام داوانامەكەی ڕەتكراوەتەوە. سەرەڕای ئەوەش لەلایەن دادگاوە مافی مانەوەی لە فەرەنسادا پێدراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی تاوانەكانییەوە بە بەكارهێنانی چەقۆ ئەو مافەشی لێسەندراوەتەوە.