میللەت
سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بە باشترین شێوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێ.
د. هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە: زیاتر لە هەزار تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەردەستە، وتیشی: ئەو كەسانی گومانی تووشبوون بەكۆرۆنای نوێیان لێدەكرێت پشكنینیان بۆ دەكرێت.
هاوكات جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد: سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادە كاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بەسەر هاوڵاتیان و كەسانی بەتەمەندا دابەش بكرێت.