X
ئ|

زیاتر لە هەشت هەزار تووشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆماركران

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

7 رۆژ پێش ئێستا     163 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 91 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

د. سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوو هەشت هەزار و 330 كەس تووشی كۆرۆنابوون و 91 تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی: تا ئێستا یەك ملیۆن و 590 هەزار و 605 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و یەك ملیۆن و 358 هەزار و 541 تووشبووش چاك بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە 59 هەزار و 663 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.