X
ئ|

كچه‌ فه‌رمانبه‌رێكی ئوسترالیا له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌ستدرێژیی كرایه‌سه‌ر

لایف ستایڵ

7 رۆژ پێش ئێستا     827 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مان له‌ ئوسترالیا ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له‌ كچه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان و گێچه‌ڵیشی به‌ سێ كچی تریش كردووه‌.


هێشتا فه‌رمانبه‌ری سێیه‌م سكاڵاكه‌ی له‌دژی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ پیاوه‌ تۆمار نه‌كردبوو، تا فه‌رمانبه‌ری چواره‌م كه‌ كچێكه‌ به‌ناوی بریتانی هیگنز سكاڵایه‌كی تۆمار كرد و رایگه‌یاند كه‌ هه‌مان فه‌رمانبه‌ری گێچه‌ڵكار، له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته‌سه‌ر.

هینگز كه‌ پێشتر فه‌رمانبه‌ر بووه‌ له‌ په‌رله‌مان، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌ پیاوه‌كه‌ له‌ ساڵی 2019 له‌ نووسینگه‌ی وه‌زیری پیشه‌سازییه‌ به‌رگرییه‌كاندا خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان خواردووه‌ته‌وه‌ و دواتر فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌سه‌ر.

سه‌رباری بریتانی هینگز، سێ كچه‌ فه‌رمانبه‌ری تریش ساكاڵایان تۆمار كردووه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ پیاوه‌ گێچه‌ڵی پێكردوون، پۆلیسی سكاڵاكانی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و سكۆت مۆریسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانیش داوای لێبووردنی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ كردووه‌.