X
ئ|

هێرشی چەكداری كرایەسەر مەزارگەیەكی ئاینی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

7 رۆژ پێش ئێستا     209 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
مەزارگەی باوەیادگار، لە كەسایەتییە پیرۆزەكانی ئایینی یاری كە لەشاری داڵاهۆی پارێزگای كرماشان هەڵكەوتووە، لە لایەن كۆمەڵێك چەكداری نەناسراوەوە هێرشی كرایە سەر.

بە گوێرەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ  سێ شەممە كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هێرشیان كردە سەر مەزارگەی باوە یادگار لە گوندی زەردەی سەر بە شاری داڵاهۆ و دەسڕێژیان لە مەزارگەكە كردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەو كەسانەوە هیچ كەس زیانی گیانیی پێ نەگەیشتووە بەڵام زیانێكی زۆر بە بیناكە و كەلوپەلەكانی ناو بیناكە و ئەو ئامرازانەش گەیشتووە كە بۆ نۆژەن كردنەوەی بیناكە لەو شوێنە دانرابوون.