میللەت
باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران، كە پێكھاتبوون لە سێ كەس.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 22/2/2021 بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران، دوای چاودێری ورد، توانیان باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بكەن، كە پێكھاتبوون لە سێ كەس.
وتیشی، لە كاتی دەستگیركردنیان دەستبەسەر 3 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) داگیراوە.
جەختیشكراوەتەوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان خەڵكی ئێرانە و دوانی دیكەش خەڵكی ھەرێمی كوردستانن، ئەو بڕە ماددەی ھۆشبەرەیان لە رێگەی شارەدێی وەرتێ داخڵی قەزای سۆران كردووە.