X
ئ|

كازمی: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ته‌نها یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش پشكی هه‌رێمه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

7 رۆژ پێش ئێستا     451 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ته‌نها كێشه‌ی به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021ی عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌.


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كراوه‌، به‌ڵام یه‌ك كێشه‌ له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنیدا ماوه‌، ئه‌ویش پشكی هه‌رێمه‌.

له‌ ته‌وه‌ره‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو عێراقییه‌كان به‌منزیكانه‌ به‌ پێكوته‌ی كۆرۆنا بكوترێن و ئاشكرایكرد كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رپشك كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سینۆفارم بۆ دابینكردنی پێكوته‌ی زیاتر.

هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌ت كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سازكردووه‌، كازمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌غدا سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق ناكات ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، نابنه‌  فشار بۆسه‌ر حكومه‌ت.

له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان كه‌ بڕیاره‌ مانگی داهاتوو بۆ عێراق ئه‌نجامی بدات، وته‌بێژی كازمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ كراوه‌.