میلله‌ت
به‌هۆی كوشتنی خۆپیشانده‌رێك له ناڕه‌زاییه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له شاری ناسریه ده‌ستپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌یان خۆپیشانده‌ر له شاری ناسرییه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایانكرد نازم وائلی، پارێزگار له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه و سزای ئه‌و هێزه ئهمنیهش بدرێت كه دوێنێ دووشه‌ممه خۆپیشانده‌رێكی شاره‌كه‌یان كوشت.
گه‌نجه ناڕازییه‌كانی ناسریه پردی نه‌سریان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه گرت و هه‌وڵیاندا به‌ره‌و دیوانی پارێزگا بڕۆن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌دان.