میلله‌ت
دوای راگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیاران له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گه‌شتیارانی له هه‌ردوو ده‌روازی سنووری باشماخ و په‌روێزخان راگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كوردستان، هاتووچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه له رۆژی پێنجشه‌مه 25ی شوباتی 2021 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت".
وتیشی: "به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كرماشانیش، هاتووچۆی هاووڵاتیان له سنووری په‌روێزخان راگیراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سنووره ناوبراوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌كانیان كراوه ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه " به‌و هۆیه‌وه پێدانی ڤیزا له سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌مه 25ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوره‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی پرۆتۆكۆڵه ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".