میلله‌ت
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی یۆنان له باكوری ده‌ریای ئیجه رێگرییان لهكهشتییهكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ریایی و ده‌رهێنانی نه‌وتی توركیا كرد.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه كه‌شتی چه‌شمه كه كه‌شتییه‌كی توركی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ریاییه له باكوری ده‌ریای ئیجه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنیكی و زانستی كرد و بڕیاره تا دوای مانگی ئادار له باكوری ده‌ریای ئیجه بمێنێته‌وه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی یۆنانی له جۆری F-16 رووبه‌ڕووی كه‌شتی چه‌شمه بوونه‌وه و رێگرییان لێ‌كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فڕۆكه‌كان ژماره‌یه‌ك فیشه‌كی روناكییان ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه كرد.
هه‌رچه‌نده توركیا رایگه‌یاندوه كه كێشه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه له‌ڕێی گفتوگۆ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێن، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌چالاكییه‌كانی له‌و ناوچانه‌ی كه یۆنان به خاكی خۆی ده‌زانێت، ئه‌وه‌ش گرفته‌كه‌ی قوڵكردۆته‌وه و یۆنانیش به‌رده‌وامه له‌وه‌ڵامدانه‌وه.