X
ئ|

هیلاری کلینتۆن ڕۆمانێکی ڕازئامێز دەنووسێت

فەرهەنگ

24/02/2021     285 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی کابینەکەی باراک ئۆباما، بە هاوکاریی لوییس پێنی ڕۆماننووسی بەناوبانگی کەنەدایی، کتێبێکی سەرنجڕاکێش و ڕازئامێز دەربارەی سیاسەتی نێودەوڵەتیی بڵاو دەکاتەوە.

 پەردە لەسەر نهێنیی شەپۆلێکی کردەوەی تیرۆریستیی هەڵدەماڵێت

 ڕۆمانەکە ناوی State of Terror ـە چیرۆکی وەزیرێکی دەرەوە لە ڕەگەزی مێ دەگێڕێتەوە کە لە کابینەی دژە-سیاسییەکەی دەست بە کار بووە و هەوڵ دەدات پەردە لەسەر نهێنیی شەپۆلێکی کردەوەی تیرۆریستیی هەڵبماڵێت.

نووسینی چیرۆکێکی بەسۆز لەگەڵ لوییس خەیاڵێک بوو

هیلاری لەمەوبەر کارەکانی پێنی پەسەند کردبوو، دوێنێ سێشەممە، بە میدیاکانی گوت: نووسینی چیرۆکێکی بەسۆز لەگەڵ لوییس خەیاڵێک بوو کە بۆ واقیع گۆڕدرا. من هەموو ئەو کتێبانە و ئەو کەسایەتییانەم خۆشدەوێن کە ئەو درووستی کردوون و چێژ لە هاوڕێیەتیی دەبینم.

بڕیارە State of Terror لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بڵاو ببێتەوە.

یاداشتێک بە بەهای ١٤ ملیۆن دۆلار

ئەمە یەکەمین جار نییە کە هیلاری کلینتۆن دەست بۆ پێنووس دەبات، بەڵکوو لە ساڵی ٢٠١٤ دا کتێبی بیرەوەرییەکانی بە ناوی بژاردە سەختەکان بڵاو کردەوە کە لەگەڵ بڵاوکار سایمۆن و شۆستەری ئەمەریکایی یاداشتێکیان بە بەهای ١٤ ملیۆن دۆلار واژۆ کرد و لە ساڵی ٢٠١٧شدا کتێبێکی دیکەی بیرەوەریی بە ناوی چی ڕووی دا؟ بڵاو کردەوە؛ ئەو کتێبە لە نمایشی یەکەمی هەفتە، ٣٠٠ هەزار چاپی لێ فرۆشرا.

سەرچاوە: خبرگزاری کتاب ایران

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو