X
ئ|

ئه‌لبومی دایكی سه‌روه‌ران دیاریی یادی 30 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌

فەرهەنگ

11/03/2021     162 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

ئاوات کۆکەیی

ئه‌لبومی دایكی سه‌روه‌ران، كتێبی‌ ئه‌مجاره‌ی پڕۆژه‌ی (دیاریی ئازادی)یه‌، كه‌ پڕۆژه‌ی بۆردی ئه‌رشیف و مێژووی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیروهۆشیاریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و هه‌رجاره‌و له‌ بۆنه‌یه‌كی حزبی و نیشتمانیدا، یاخود له‌ یادی شه‌هیدێك یان له‌ به‌ر گرنگیی باسێكی مێژوویی، كتێبێك چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌، به‌رگی دووه‌می (ئه‌لبوومی دایكی سه‌روه‌ران)ه‌ و كراوه‌ته‌ دیاریی بۆ یادی سیهه‌مین ساڵه‌ی راپه‌ڕینی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان.

ئه‌لبومی دایكی سه‌روه‌ران- به‌رگی دووه‌م، پێكهاتووه‌ له‌ 197 لاپه‌ڕه‌، له‌ كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی (ئه‌میره‌ محه‌مه‌د)ه‌.

شایانی باسه‌، به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌م ئه‌لبومه‌ شه‌ش ساڵ پێشتر و له‌ ساڵی 2015دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و كراوه‌ته‌ دیاریی یادی چلهه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌ هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان
ئه‌م كتێبه‌، به‌رگی دووه‌می ئه‌لبومی دایكی سه‌روه‌ران، تایبه‌ته‌ به‌و خێزانانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ دوو شه‌هیدی سه‌نگه‌ریان هه‌یه‌، واتا له‌ سێ شه‌هیدی یه‌ك خێزان تا ده‌گاته‌ چوارو پێنج و شه‌ش شه‌هیدی یه‌ك خێزان.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌لبومه‌كه‌دا، وته‌و په‌یامی رزگار حاجی حه‌مه‌ وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیروهۆشیاری هه‌یه‌ و باس له‌ مێژووی خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شه‌هیده‌كانی ده‌كات و له‌ به‌شێكیانداو له‌باره‌ی قوربانیی به‌خشینه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ڵێت: روبارێ خوێنی به‌خشیوه‌ به‌كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان تا ئه‌و ئاسته‌ی به‌شایستییه‌وه‌ نازناوی حزبی شه‌هیدان وه‌ربگرێت، شه‌هید له‌ شاخ، شه‌هید له‌ زیندانه‌كان، شه‌هید له‌ هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان، كاتێكیش باسی شه‌هیدان ده‌كه‌ین ناكرێت ئه‌و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ زیاتر له‌ شه‌هیدێكیان به‌خشیوه‌ته‌ رێبازی پیرۆزی (ی.ن.ك) و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و له‌م پێناوه‌شدا ئازیزترین كه‌سه‌كانیان به‌خشیوه‌ته‌ ئه‌م نیشتمانه‌.

به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تی: ئه‌م ئه‌لبومه‌ش مشتێكه‌ له‌ خه‌رواری مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری و شۆڕش و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی بچوكی سه‌ر شانمانه‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیدان و خانه‌واده‌كانیان.

نمونه‌ی ناوه‌رۆك
ده‌ستپێكی ئه‌لبومه‌كه‌ش شه‌هیدانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شاری سلێمانییه‌ كه‌ ئه‌ویش شه‌هید تایه‌ری عه‌لی والی و چوار ئامۆزاشه‌هیده‌كه‌یه‌كی كه‌ هه‌ر چواریان بران و بریتین له‌ شه‌هیدان: عوسمان سه‌عید والی.

به‌ختیار سه‌عید والی.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید والی.
كامه‌ران سه‌عید والی.

له‌ لاپه‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ریشیان، وێنه‌ی هه‌ر دوو دایكی شه‌هیده‌كان (نه‌زیفه‌ ئه‌حمه‌د كه‌ریم) دایكی چوار شه‌هیده‌كه‌ و شه‌فیقه‌ ئه‌حمه‌د كه‌ریم دایكی شه‌هید تایه‌ر دانراوه‌، ئه‌م دوو دایكه‌ش خوشكن.

جگه‌ له‌ ئه‌مه‌ش، بۆهه‌ر پۆله‌ شه‌هیدێك كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كدا دانراون، وێنه‌ی دایكی شه‌هیده‌كان به‌رامبه‌ریان دانراوه‌، له‌ ژێر هه‌ر وێنه‌یه‌كی شه‌هیدێك ناوی سیانی و ساڵ و شوێنی له‌ دایكبوون و ساڵی شه‌هیدبوونیشی نووسراوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ژێر وێنه‌ی دایكیشیاندا ئه‌و كورته‌ زانیارییانه‌ هه‌یه‌.
ناوه‌ڕاستی ئه‌لبومه‌كه‌ش شه‌ش شه‌هیدی یه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌ی شارۆچكه‌ی چۆمانی پارێزگای هه‌ولێره‌، به‌ناوه‌كانی:

شه‌هید ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د فه‌قێ ره‌سوڵ- ناسراو به‌ ره‌سوڵی حاجی كوێخا.
شه‌هید ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌قێ ره‌سوڵ-ناسراو به‌ برایمی حاجی كوێخا.
شه‌هید مسته‌فا حه‌مه‌ده‌مین فه‌قێ ره‌سوڵ- ناسراو به‌ مسته‌فا مینه‌.
شه‌هید ره‌سوڵ حه‌مه‌ده‌مین فه‌قێ ره‌سوڵ.
شه‌هید نیعمه‌ت كاكه‌مین ئه‌حمه‌د فه‌قێ ره‌سوڵ.
شه‌هید حسێن ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د.

به‌رامبه‌ریشیان گرافیكێك له‌ بری وێنه‌ی خاتوو ( مامز محه‌مه‌د باسه‌) دانراوه‌ كه‌ دایك و نه‌نك و ئامۆژنی شه‌هیده‌كانه‌.

دوا به‌شی ئه‌لبومه‌كه‌ش سێ شه‌هیدی خێزانێكی ناوچه‌ی كه‌ركوكه‌، دووبراو خوشكێك، به‌ناوه‌كانی: شه‌هید ته‌ها ته‌یفور عه‌بدوڵڵا.

شه‌هید یاسین ته‌یفور عه‌بدوڵڵا.
شه‌هید حه‌لیمه‌ ته‌یفور عه‌بدوڵڵا.

به‌رامبه‌رییشیان وێنه‌ی (خاتون كه‌ریم ره‌حمان)ی دایكیان دانراوه‌.

دوا بڕگه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ش سوپاس و پێزانینی ئه‌و ده‌زگاو كه‌سایه‌تییانه‌یه‌ كه‌ هاوكاریی به‌چاپگه‌یشتینی كتێبه‌كه‌یان كردووه‌.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو