X
ئ|

ئایا داعش لە دەرگای کەمپی هولەوە دەگەڕێتەوە؟

کراوەیی ئیسلامی

پێش 2 هەفتە     187 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 

میللەت
ئیدارەی کەمپی هول لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیکردووە بە توندکردنی ڕێوشوێنەکانی ناو کەمپەکە، ئەویش دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە، کە هەندێک شانەی نووستوو لەو کەمپەدا بڵاوبوونەوە.

هەروەها لەم ماوەیەی دواییدا ئیدارەی کەمپەکە ژنێکی تورکمانەستانیان دەستگیر کردووە، کە پارەی بە سەر خێزانە داعشەکاندا دابەش کردووە و ئەو پارەیەی لە دەرەوەی سوریاوە بۆ نێردراوە و نێرەری پارەکەش نادیارە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 37 کردەی کووشتن ئەنجامدراوە

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە، کە خاڵێکی هاوبەش لە نیوان هەموو ئەوانەدا هەیە کە پارەکەیان بۆ نێردراوە، ئەویش ئەوەیە کە سەرجەمیان دانیان بەوەداناوە کە سەر بە داعش بوون. ئەو خێزانانە ماوەیەکی زۆرە لەو کەمپە نیشتەجێن، بەڵام هێشتا بیری توندڕەویان ماوە و لە کەمپەکەدا ناوی خوازراویان بەکارهێناوە.

 

ڕاکێشانی ژنان بۆ ناو داعش

هەروەها ئاسایشی کەمپەکە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) 3 ژنیان لەناو کەمپەکە دەستبەسەر کردووە، کە لەگەڵ شانە نووستووەکانی داعش کاریان کردووە و هاوکاریان کردوون.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو ژنانە دوای ئەوە هاتووە، کە کاری گووماناویان ئەنجامداوە، ئەمەش گوومانی زیاتر کردووە کە هاوکاری شانە نووستووەکانی داعشیان کردووە.

19000 تیرۆریستی داعش کە لە 50 وڵاتەوە هاتوون لە کەمپەکەدا دەستبەسەرن

60 هەزار کرد و 37 کووشتن و 19 هەزار دەستبەسەرکراو

ژمارەی دانیشتوانی کەمپی هول دەگاتە 60 هەزار کەس، کە 8500 کەسیان ژن و منداڵی داعشە بیانییەکانن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە 37 کردەی کووشتن ئەنجامدراوە و لە سەرەتای کرانەوەی ئەو کەمپەوە لە ساڵی 2019وە 75 کەس کووژراون.

هەروەها ژمارەی داعشە تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکان لەناو کەمپەکە دەگاتە 19000 تیرۆریست، کە لە نزیکەی 50 وڵاتەوە هاتوون بۆ سوریا بۆ ناو داعش.

دانپێدانان و دەستگیرکردن

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ماڵپەڕی (اخبار الآن)ی ڕاگەیاندووە، ژمارەیەک ئەوانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە خێزانی داعشەکانیان بە قاچاخ لە کەمپەکە بردووەتە دەرەوە بە هاوکاری کەسێک بە ناوی ابو مشعل الشمري، ابو نمر الجحیشي، ابو خالد الشرابي.

هەروەها دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو خێزانانە لە کەمپەکەوە دەگەڕێنەوە بەرەو عێراق، ژمارەی ئەو خێزانانەی کە دەستگیرکراون لە کاتی هەڵاتنیاندا زیاتر لە 100 کەسن و سەرجەمیان بە ڕەگەز عێراقین و ئەو کەسەشی کە بە قاچاخ دەیانبات بۆ عێراقی ناوی (دحام)ە.

نزیکەی 15000 منداڵ لەو کەمپەدا لەسەر ئایدۆلۆجیای داعش پەروەردە دەکرێن

مەشق کردن بە 15000 منداڵ
کەمپی هول بە مەرسیدارترین کەمپ دادەنرێت لە جیهاندا، ئەویش بە هۆی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش لەناو کەمپەکەدا، کە نزیکەی 15000 منداڵ لەو کەمپەدا لەسەر ئایدۆلۆجیای داعش پەروەردە دەکرێن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە هول دەڵێت، تواناکانیان سنوردارن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی داعش لەناو کەمپەکەدا، هەروەها ژمارەیەک لەو منداڵانەی کە مەشقیان پێکراوە لە کەمپەکە ڕایانکردووە و لەوانەیە ببنە مەترسی لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری کەمپەکە.

 

سەرچاوە: اخبار الان

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو