X
ئ|

نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری پەروەردە: وا بڕوات چەند نەوەیەكمان نەخوێندەوار دەبن

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     153 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


(نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە)
سڵاو بەڕێزان :

وەک مامۆستایەک بە ئەرکی سەرشانی خۆمی ئەزانم، سەبارەت بە دۆخی مەترسی داری سیستمی پەروەردە ئەم نامەیەتان بۆ بنێرم.

سستمی  پەروەردە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردووخاڵی نەبووە لەکەم و کوڕی، نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو دەمەوێت باس لە هەلومەرجی سستمی پەروەردە بکەم لە سەردەمی کۆرۆنادا.

هەرچۆنێک بوو ساڵی خوێندنی پارتان بە کرچ و کاڵی پاڵ پێوەنا!

 دەرئەنجامە ترسناکەکەی ئێمەی مامۆستایان ئەیبینین، قسە لەسەر ئەوەش ناکەم کە ڕۆیشتووە و ناگەڕێتەوە.

بەڵکو قسەم لە سەر ئەمساڵی خوێندنی(٢٠٢٠-٢٠٢١) کە بەرەو کۆتایی ساڵی خوێندن ئەڕۆین و هیچ نەخوێندراوە، ئەو تاقیکردنەوەیش کە کرا جگە لە خۆخەڵەتاندن هیچی دی نەبوو، گەربتانەوێت بەم جۆرە ساڵی خوێندن تێ بپەڕێنن گەورەترین بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەکەوێتە ئەستۆی  (وەزیر و جێگرەکەیی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و مستەشار و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی) قوتابی لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی چوارپیتی خوێندووە نازانم چۆن ئەیخەنە قۆناغێکی تر! ئەوە جگە لەوەی ئەوانەی پۆلی دوویش نەخوێندەوارن، گەربڕیاری تێپەڕاندنی ساڵی خوێندن بدەن ئێوە بەرپرسیار دەبن لە داهاتووی چەند نەوەیەک کە هەموویان نەخوێندەواردەبن.

بە هیوام بۆ یەک جاریش بێت گوێمان لێ بگرن بڕیاربدەن ساڵی خوێندنی ئەم ساڵ بوەستێنن و بە خوێندنی حساب مەکەن.
ڕێزم بۆتان هەیە
(خوایە گیان خۆت شاهیدی کە پێم ڕاگەیاندن)

کۆچەرمیرزا

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو