X
ئ|

تاوانی لەباربردن:

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     592 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
یەكیك لەو بابەتانەی لە پزیشكی دادوەری مامەڵەی لەگەل دەكەین حالاتی لەبارچوون بەس ئەگەر تاوان و جیابوونەوەو سكاڵای لەسەر بیت ئینجا دەبیتە حالەتی پزیشكی دادوەری.
ئەو حالەتەی باسی دەكەم یەكیكە لە سەدەها حالەت رۆژانە روودەدات .
دوو هاوسەر هاتبونە سەر حالەتی لیك جیابوونەوە پرسیارمان كرد بۆ جیا دەبنەوە؟ ئافرەتەكە لە وەڵام گوتی من زگم هەبوو زانیم پێمان بەخێو ناكریت بەدزی لەبارم برد لە عیادەكی بچوكی تاریكی  پەنا كۆڵانان..ئیستاش میردەكەم زانی دەیەوی لیم جیابیتەوە لەسەر ئەوە بۆیە دادوەر ناردوومی تاكو دلنیا بێتەوە لەوەی لەبارچوونم هەیە.ئینجا باسی شێوازی لەبارچوونەكەی كرد كەچۆن بۆی كردووە كە بەداخەوە كارەساتە ئەوەی روودەدات.
لەم بابەتە دەمەوێ ئەوە باس بكەم جگە لە كوشتنی روحێك ماڵیكیش تێك چوو لەسەر ئەو تاوانە..لە یاسای عیراقی لەباربردنی مندال بە تاوان هەژمار دەكریت و سزای لەسەرە بۆ هەردوو لا ئەوەی لەبارچوونەكە ئەنجام دەدات و ئەوی دەیەوێ مندالەكە بچووێنی.
لە رووی زانستیەوە ئەو كاری لەباربردنی مندال زۆر زیانی هەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتەكە و بە یەكیك لە هۆكارەكانی مردن دادەنریت بەتایبەتی ئەگەر وەك ئەوەی ئێستا روودەدات لە كۆلانان بكریت و بە ناتەندروستی.
تكایە رێگری بكەن بە هەموو لایەك لەكاری نا یاسایی و تاوان ..
لە جیاتی ئەوە هەول بدریت كار بكریت لەسەر چاككردنی یاسایی لەباربردن لە یاسای عیراقی نەك ئەو جۆرە كەسانە لە تاریكی كۆلانان وەك مافیا بازرگانی دەكەن بە گیانی مرۆڤ و بەشێوەیەكی دڕندانە..
دكتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشكی دادوەرئ
مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو