میلله‌ت
جله‌كانی جین بایدن، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر كرا و ده‌وترێت ئه‌و جلانه‌ی هی ته‌مه‌نی ئه‌و نییه.
جیل بایدن، هاوسه‌ری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌مه‌نی 69 ساڵه و له‌كاتی دابه‌زینی له گه‌شتێكی كالیفۆرنیا له فڕۆكه‌كه‌ی، ته‌نوره‌یه‌كی كورت و گۆره‌وییه‌كی شه‌فافی له‌به‌ردا بوو.
زۆرێك ئه‌و ره‌فتاره‌یان به ره‌فتاره‌كانی میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیركه‌وته‌وه كه جلی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌كرد، له به‌رامبه‌ریشدا زۆرێك به‌رگرییان له جیل بایدن كرد و وتیان "قاچه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده جوان بوونایه هه‌ر ئه‌و گۆرهویانهمان له‌پێ ده‌كرد"