X
ئ|

ئەو تەصریحانەی كە گەیشتوونەتە گڵە سپی

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     213 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

د. شێركۆ عەبدوڵا
بیرهەڵەكەنی ژیر پشتاو پشت عیلمێك بۆ هاوپیشەكانی ئەملاو لاو دوای خۆی جێدەهێڵێت كە كۆڵەكەی ئیشكردن و مانیفێستی خەباتی نەپساوەی ئەو بوارەیە. حیكمەتەكە دەڵێ: ئەگەر ئەو چاڵەی هەڵی دەكەنیت گەیشتە گڵی سپی، كفرە یەك پاچی تری لێ بدەیت، چونكە گڵەسپی مەعنی ها ئەو شوێنە بەشی تاراتێك ئاوی تیا نییە. كە لێشی دەپرسیت چۆن دەزانی وایە، بەوپەڕی سیقەوە ئەڵێ رۆڵەگیان ئەوە كەریش دەیزانێ.

ئەم مەعلوماتە بخەرە جزدانە بەتاڵەكەتەوە و گوێ لە هەندێك لێدوانی زێڕینی كاربەدەستی وڵات بگرە كە گوێدرێژیش لە زەمانی جاشولكەییەوە ئەقڵی پێیان شكاوە، بەڵام بیشیكوژی رووی نایە لە بەردەمی كامێرادا بیانفەرموێت. دوای ناوبڕێك دیققەت لەم چەند نموونەیە خراپ نییە:

1- هەرێم هەمیشە هەڕەشەی وشكەساڵیی لەسەرە.

2- ئێمە پێویستمان بە یەكڕیزییە.

3- پێویستە یاسا سەروەر بێ.

4- سووتانی سنەوبەرەكانی رێی تاسڵوجە بە هۆی ئاگرەوە بووە.

5- ژن نیوەی كۆمەڵە.

6- لە هاویندا خواست لەسەر كارەبا زیاد دەبێ.

7- كاشیی حەمام لووسە، ئەگەری خلیسكان لەسەری زۆرە.

8- ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت، هەرێم دەتوانێت مووچە دابەش بكات.

9- ساڵانە لەوەرزی بەهاردا هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم زیاد دەكات.

10- لە چەند رۆژی داهاتوودا بە هۆی مانگی رەمەزانەوە بازاڕی شەربەت و لوقمەقازی گەرم دەبێ.

11- كێشەكانی ناوخۆ پێویستیان بە چارەسەرە.

12- پاقلاوە ئەگەر داینەپۆشی مێش تێی ئەدات.

13- سەبەبكاری خراپیی جادەكان تەنكەرەكانی نەوتە.

14- ئیدارەی سلێمانی پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە.

15- ئێمە قەرزاری خوێنی شەهیدانین.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو