X
ئ|

لە پێناوی زمانی شیرینی کوردیدا

سۆشیال میدیا

4 رۆژ پێش ئێستا     292 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
* مەڵێ قەپاغی مەنهۆڵەکان حەپەلوش دەکرێن، بفەرموو سەری کونە سەرەکییەکان دەدزرێن.
* جوان نییە بڵێی ئێمە بەگەرما حیزین، بڵێ ئێمە هاوینان هاوڕەگەزبازین.
* پەڕلەمانتار مەعاشی بەلاش وەرناگرێ، بەڵکو مووچەی خۆڕایی دەدەنێ.
* مەڵێ قوڕمساغن، بڵێ ئامادەن لە بەرامبەر پارەدا پڕۆسەی جووتبوون لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بکەیت.
* مەفەرموو قەرەخەرمان خەلاص بوو، بێژە گەنمە رەشمان نەما.
* خۆت تەسک مەکەرەوە و مەڵێ تووشی شۆک بووم، وەکو نەنکت بڵێ زراوم تەقی.
* لە قۆناغی ئەمڕۆی خەباتی پەڕلەمانیماندا مەڵێ باجاغی کوپ، بڵێ کوڕی جوانی مەسئولەکان.
* مەڵێ چاوساغی بێگانەن، بڵێ هێزی کوردیین.
* مەڵێ داوای بەرتیل دەکات، بڵێ شەکرەکەی دابەزیوە و پێویستی بە شیرینییە.
* مەڵێ دەوڵەتی کوردی یۆخ ، بڵێ ریفراندۆمەکەتان جوانە.
* مەڵێ ئیلحاح دەکات لەسەر یەکپارچەیی هەرێم، بڵێ ئەیەوێ وڵاتەکە بە کاڵی و بە کوڵاوی هەر بۆخۆی بێت.
* مەڵێ خاڵم وەجاغی کوێرە، بڵێ خاڵۆزاکانم هیچیان نەچوونەتەوە سەر خۆی.

 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو