میلله‌ت
له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ توركیا، ئۆرسۆلا فۆن دیرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه كورسیی تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئه‌مه به رووگیری بۆ ئه‌و ژنه ئه‌وروپیه ده‌زانێت كه ئه‌ردۆغان تووشی كردووه.
رووگیری و بێڕێزییه‌كه به سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵابووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه كه ژووری كۆبوونه‌وه‌ی شارل میشیڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا و ئۆرسۆلا ته‌نها دوو كورسیی یه‌ك نه‌فه‌ریی تێدایه، یه‌كێكیان بۆ ئه‌ردۆغان و ئه‌وی تریش بۆ شارل بووه و خانمه‌كه به‌بێ كورسی ماوه‌ته‌وه.
به‌وپێیه ئۆرسۆلا ناچار كرا به‌رامبه‌ر كورسیی مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دابنیشێت كه پله‌یه‌كی كه‌متری له ئۆرسۆلا هه‌یه.
سۆفی ئینت ویڵد ژنه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له تویته‌ری خۆی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و كاره رێكه‌وت نه‌بووه، به‌ڵكو به ئه‌نقسه‌ت كراوه تا له پێگه‌ی ئۆرسۆلا كه‌م بكرێته‌وه.