X
ئ|

حه‌شدی شه‌عبی له‌ وه‌ڵامی شه‌ڕە‌ ته‌قه‌كه‌ی عه‌سائیب: ده‌ستیان ده‌بڕین

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     451 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق گروپێكی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ده‌ڵێن به‌ناوی ئه‌و میلیشیایه‌وه‌ چوونه‌ ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی موسڵ و كردیان به‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌.


حه‌شدی شه‌عبی دوای رووداوه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و وتی "ده‌ستی ئه‌وانه‌ ده‌بڕین كه‌ به‌ناوی حه‌شده‌وه‌ كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن و له‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان ئابڕووی حه‌شد له‌كه‌دار ده‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ شاری موسڵ گروپێكی سه‌ربه‌ میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌گه‌ڵ به‌شی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا بوو به‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یان.

میدیا ناوخۆییه‌كانی موسڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ گروپێكی سه‌ربه‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌ناو فه‌رمانگه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی موسڵ له‌گه‌ڵ گروپێكی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبیدا به‌شه‌ڕ هاتوون.

له‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو گروپه‌ شیعه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی مه‌ده‌نی و حه‌شد و عه‌سائیب بریندار بوون.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو