X
ئ|

به‌حرى و گازى باشوور براوه‌ بوون

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     38 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 

له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دوو یاری‌ له‌ شارى به‌غداد ئه‌نجام دران .

كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عبی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ جه‌یش و غازی‌ به‌سره‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌وه‌ و دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز كوڕانی‌ غازی‌ به‌سره‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم توانیان 3 خاڵی‌ گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌دا و دووه‌م یاری‌ یه‌كه‌م ڕۆژ ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ به‌حری‌ و شوڕته‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی‌ یاریه‌كه‌ش به‌ 3-0 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ به‌حری‌ كۆتایی‌ هات .

 قۆناغى كۆتایی به‌به‌شداری‌ هه‌ریه‌ك له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، جه‌یش ، شوڕته‌ ، غاز جنوب و به‌حری‌ ) به‌رێوه‌ده‌چێت .

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو