X
ئ|

به‌ڵگه‌ی نهێنی..جێگره‌وه‌كه‌ی به‌غدادی ناپاكیی له‌ چه‌كداره‌كانی كردووه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     1774 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text
محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان مه‌ولا

میلله‌ت

سه‌رۆكی ئێستای رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان مه‌ولا، ناسراو به‌ ئه‌بوئیبراهیم قوره‌یشی كاتێك له‌لای ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق زیندانی بووه‌، زانیاریی له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ و ئه‌ندامه‌كانی داوه‌ و ناپاكیی لێ كردوون.


ئه‌م زانیارییانه‌ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیا به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ئاشكرایكردووه‌ و ده‌ڵێت ساڵی 2008 كه‌ جێگره‌وه‌كه‌ی به‌غدای له‌ به‌ندینخانه‌ی بۆكا له‌ باشوری عێراق له‌ كونجی زینداندا بووه‌ زانیاریی زۆری له‌سه‌ر چه‌كداره‌ هاوڕێكانی داوه‌ به‌ ئه‌مریكییه‌كان و دژایه‌تیی ئه‌و چه‌كداره‌ بیانییانه‌شی كردووه‌ كه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاتوونه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت دژی ئه‌وه‌ش بووه‌ ژن له‌ناو داعشدا چه‌ك هه‌ڵبگرێت و شه‌ڕ بكات.

هه‌ر له‌ ماوه‌ی ده‌ستگیركردنیدا قوره‌یشی زانیاریی له‌سه‌ر كه‌سی دووه‌می ئه‌وكاته‌ی داعش داوه‌ كه‌ ناوی ئه‌بوجاسم ئه‌بو قسره‌ بووه‌ كه‌ سویدییه‌كی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی بووه‌ و سه‌رۆكی ئێستای داعش زانیاریی له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی و وه‌سفی روخساری و جۆری ئۆتۆمبیله‌كانیشی به‌ ئه‌مریكییه‌كان داوه‌ تا له‌ بۆردومانێكدا به‌ كوشتی داوه‌.

به‌هۆی ئه‌و ناپاكییانه‌وه‌ سه‌رۆكی ئێستای داعش به‌ "خه‌لیفه‌ ناپاكه‌كه‌" ناوده‌برێت، كوشتنی ئه‌و ئه‌بوجاسم ناوه‌ش وایكرد كه‌ خۆی پله‌ی به‌رزببێته‌وه‌ و دوای كوشتنی به‌غدادی ببێته‌ خه‌لیه‌فی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو